وەزیری هەتەشە سزای لەسێدارەدانی دوو ژنی لە ئیدلب خوێندەوە

شادی ئەلوەیسی، وەزیری دادی حکومەتی کاتی سووریا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەبینرێت کە بڕیاری لەسێدارەدانی دوو ژن دەخوێنێتەوە کاتێک لە ئیدلب لەسێدارە دەدرێن، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە ڕووداوەکە ئاشکرا بوو، بەڕێوەبەرایەتی هەتەشە ڕایانگەیاند کە ڤیدیۆکە ڕاستە.

ناوەندی هەواڵ

 

پلاتفۆرمی پشتڕاستکردنەوە Verify-Sy، لە ڕاپۆرتەکەیدا کە لە ٤ی کانوونی دووەم بڵاوکراوەتەوە، پشتڕاستیکردووەتەوە کە لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دوو ژن لە ئیدلب پێش لەسێدارەدان، ئەو کەسەی سزاکەیان دەخوێنێتەوە، شادی ئەلوەیسی، وەزیری دادە.

 

Verify-Sy کە دەزگایەکی واژۆکارە کە لەلایەن تۆڕی نێودەوڵەتی کۆنترۆڵکردنی پشتڕاستکردنەوە "IFCN" پەسەندکراوە؛ لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە دوو ژن پیشان دەدات کە گوایە بە تاوانی "ناشەرعی و لەشفرۆشی" لە سێدارە دراون و ئەو کەسەی لە ڤیدیۆکەدا سزاکەی بەسەردا سەپێندراوە، بە شێوازی دەنگ و شیکاری دیاری کراوە کە ئەو شادییە ئەلوەیسی، وەزیری دادە.