وۆرک شۆپی ژنۆلۆژی لە جۆهانسبێرگ بەڕێوەچوو

لە باکووری شاری جۆهانسبێرگ وۆرک شۆپێک بە بەشداری ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و زۆرێک لە ڕێکخراو و گروپەکانی ژنان بەڕێوەچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

 لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٥، ILRIG لەگەڵ ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، ئەباهلالی باسمجۆندۆلۆ، تێمبیسا و گروپی ژنانی ئیڤا هۆفمان ئەباهلالی بەیس فریدۆم پارک، لە خوێندنگەیەک کۆبوونەوە کە لەلایەن کۆمەڵگەی مەلاوییەوە بەڕێوەدەبرێت لە ڤوسوموزی، تێمبیسا کە ناوچەیەکی داگیرکراوی گەورەیە لە باکووری جۆهانسبێرگ و زۆربەی دانیشتوانەکەی چینی کرێکاری ڕەشپێستن.

 

بەر لە کۆبوبوونەوەکە ٤ ژن لە ڕێکخراوەکانی سەرەوە کە لەسەر کێشەکانی خاک و دابینکردنی شوێن (خەباتی داگیرکردن)، کۆمەڵەی ژنان، کۆمۆنەکان و هەوڵەکانی هاوکاریی هاوبەش لە کۆمەڵگەکەیاندا بابەتیان پێشکەشیان کرد: مێلیتا نکۆبۆ کە ئەندامی ئەباهلالی باسمجۆندۆلۆ تێمبیسا؛ فومزا دومباتا، نەجیبە قەرەداخی و لارا ڕێدی لە ڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە کۆبوونەوەیان بۆ ناسینی یەکتر وئامادەکاری کرد  و پێکەوە کۆبوونەوەکەمان ڕێکخست. هەروەها ڕێکخراوێکی تریش کە دژی توندوتیژی جێندەری خەبات دەکات (بلاک ومەن کۆکەس) بە وزە و جۆش و دەستکەوتی ئەرێنییەوە بەشداری کرد.

 

شایانی باسە کە لە باشووری ئەفریقا بە ڕێژەیەکی بەرز توندوتیژی، کوشتن و دەستدرێژی زایەندی دژی ژنان لە ئارادایە و هەمیشە سەلامەتترە کە ژنان بە گروپ سەفەر بکەن. بەهۆی کێشەکانی گواستنەوە لە باشووری ئەفریقا و جوگرافیای تایبەتی ئاپارتاید گەشتکردن زۆر قورس دەکات بۆ ژنانی ڕەشپێستی هەژار.

 

بابەتەکان لە لایەن مێلیتاوە بەرێوەبرا و هەریەکە لە نوێنەرانی ڕێکخراو و ئاکادیمیاکان لەسەر ژنان، خاک، کۆمەڵەکان و خەباتی گشتی ژنان، بابەتیان پێشکەش کرد.

 

ژنان لە بەشی گفتوگۆی سیمینارەکاندا ئاماژەیان بەوە کرد کە هەنگاوی بچووک هەن بۆ شێوەپێدانەوە ئەو تێگەیشتنە کۆنانە بۆ داهاتووی فێمینیستی نوێ ،ئەزموون و هاوبەشکردن، فێربوون، پشتگیریکردنی ژنان لە کۆمەڵگەکاندا، بنیاتنانی هەڤاڵێتی و پێکەوە کارکردن. ئاماژەیان بەوە کرد کە کێشەی زۆر هەن، کۆنترۆڵی پیاوسالاریی، ئازارە قووڵەکانی ژنان لە تراومای منداڵی و هەروەها ئازاری مێژوویی و کۆنی ئاپارتاید، نەژادپەرستی، کوشتن، هەژاری کە ژیانی ژنانی ڕەشپێستە - کە لەم کۆمەڵگەیەدا زۆرترین چەوساندنەوە، بەکارهێنان و چەوساندنەوەی بەرامبەر کراوە بەڵام بەهێزترین و خۆڕاگرترین و قوربانیدەرترین ژنانن.

 

ژنان پێداگری دەکەن کە دەبێ ئەو پیاوانەش پەروەردە بکەین کە وەک "هاوڵاتی پلە دوو" مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن و هێشتا دەیانەوێت کۆنترۆڵی ڕەفتار و بەشەکانمان بکەن و هەست بە هەڕەشە دەکەن لە کۆبوونەوەکانمان.