وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکرایەوە
عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری ڕەحای دەم پارتی وێنەی سەردانی بنەماڵەکەی بۆ دوورگەی ئیمرالی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.
ناوەندی هەواڵ
وێنەیەک کە لە میانی دیداری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەکەی لە دوورگەی ئیمرالی گیراوە، بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە.
عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل لە ڕەحا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی کۆبوونەوەی نێوان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەکەی بڵاوکردەوە.
لە وێنەکەدا ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و فاتمە ئۆجالان خوشکەکەی و برازاکانی دەردەکەون.
دەوترێت وێنەکە لە کاتی سەردانەکەی ئەو بنەماڵەیە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ گیراوە.