سەلوا عوسمان: زیندانی ئێڤین هێمای بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و پێشێلکردنی مافی مرۆڤە

سەلوا عوسمان، پارێزەر سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین، وتی: لە ئێراندا مافی زیندانییەکان بە ئاشکرا پێشێل دەکرێن و ئەمەش لە بۆردوومانەکەدا دیار بوو کە زیندانەکەی کردە ئامانج، زۆر گرنگە هەنگاو بنرێت بۆ پاراستنی مافی زیندانییەکان.

بەرجەم جودی

 

کۆبانێ-لە ١٣ی حوزەیران، ململانێیەکی ئاڵۆز لەنێوان تەلئەبیب و تاران سەریهەڵدا و لە ئەنجامی هێرشی یەکتردا زیانێکی بەرچاو بە هەردوو پایتەختەکە کەوت، لە کاتی هێرشەکەدا، تەلئەبیب زیندانی ئێڤینی بۆردوومان کرد کە لە ئێران بە دەستبەسەرکردنی چالاکوانان، سیاسەتمەداران، ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران لە ژێر بارودۆخێکی سەرکوتکەر و سەختدا ناسراوە.

 

بە وتەی دەسەڵاتدارانی فەرمی ئێران، ئەم هێرشە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٧٣ کەس کە لە نێویاندا زیندانی، پاسەوان، کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی و کارمەندی تەندروستی زیندانەکە بوون.

 

دوابەدوای ئەم ڕووداوە، چەندین ڕاپۆرت و بەڵگەنامە دەرکەوتن کە ئاماژەیان بەوە کرد، کە دەسەڵاتدارانی ئێران ژمارەیەکی زۆر لە دەستگیرکراوەکانیان بۆ شوێنی نادیار گواستووەتەوە و بەتەواوی پەیوەندییان لەگەڵ دەرەوەدا پچڕاندووە.

 

تیشکی خستنەسەر ئەم دۆخە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشێلکارییە بەربڵاوانەی کە لە ناوخۆی ئێراندا ڕوودەدەن،  سەلوا عوسمان، پارێزەر قسەی لەگەڵ ئاژانسەکەمان کرد و جەختی لەسەر پێویستی ئاشکراکردنی چارەنووسی دەستگیرکراوەکان و پاراستنیان لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و مسۆگەرکردنی مافە مرۆییەکانیان بەبێ دواکەوتن کردەوە.

 

"ئیسرائیل بە ئەنقەست زیندانی ئێڤینی کردە ئامانج"

سەلوا عوسمان، پارێزەر لە هەڵسەنگاندنی سەرەتای پەرەسەندنی شەڕی نێوان تاران و تەلئەبیب، ڕوونی کردەوە کە بە ئامانجگرتنی زیندانی ئێڤین بە ڕێکەوت نەبووە، بەڵکو هەڵبژاردنێکی بە ئەنقەست بووە، شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەشێکە لە جەنگی جیهانی سێیەمی ڕانەگەیەندراو، کە هێڵکارییەکانی بۆ دووبارە داڕشتنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەپێی دیدگای زلهێزە باڵادەستەکان دادەڕێژرێت، پڕۆژەیەکی قووڵ و ئاڵۆزە کە لەناوبردنی داعش و هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمی سووریا لەخۆدەگرێت، لەگەڵ پرسەکانی دیکەی پەیوەست بەم دیدگایە.

 

ئێمە تواناکانی ئێران و ئیسرائیل دەزانین و ئاگاداری هەواڵگری ستراتیجی ئەوانین، لەم قۆناغەدا ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمریکا هەوڵی چەوساندنەوەی ململانێکانی داوە بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتی ئێران، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامانجگرتنی شوێنە ستراتیژییەکانی وەک زیندانی ئێڤین کە لە ٢٣ی حوزەیران بۆردوومان کرابوو.

 

جەختی لەوە کرد، زیندانی ئێڤین تەنها زیندانی نییە، بەڵکوو شوێنێکە کە نەیارانی ئایدۆلۆژیا و سیاسەتی ئێرانی تێدا زیندانی دەکرێن، بۆیە بەئامانجکردنی پەیامێکی سیاسیی مەترسیداری هەڵگرتووە، لە ڕوانگەی منەوە ئامانجی ئەم بۆردوومانە هاندانی نائارامی نێو خۆیی و دروست کردنی پشێوی بوو لە ئێران، بە تایبەت کە ئەو ٧٣ قوربانییەی هێرشەکە بریتی بوو لە کارمەندان، پاسەوانان و زیندانیان، بۆیە دەتوانین بڵێین ئیسرائیل هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمی ئێران دەدات، چ لە ناوەوە و لە دەرەوە.

 

"زیندانی ئێڤین ناوەندێکە بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ"

سەلوا عوسمان درێژەی بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە دا و تیشکی خستەسەر ناوبانگی زیندانی ئێڤین و بە زیندانی سیدنایای سووریا چواندن،زیندانی ئێڤین یەکێکە لە بەدناوترین زیندانەکانی ئێران، بە ڕژێمە سەرکوتکەرەکەی ناسراوە، بۆ پێناسەکردنی ئەم زیندانە بە شێوەیەکی جیاواز دەتوانین بەراورد بکەین بە زیندانی سیدنایای سووریا، هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی جەستەیی و دەروونی دڕندانە لەوێ بەکاردەهێنرێت، هەرکەسێک گومانی دژایەتیکردنی ڕژێمی ئێرانی لێبکرێت، دەستبەجێ فڕێ دەدرێتە ناو ئەم زیندانە.

 

هەممو کەس دەزانێت کە زۆرینەی زیندانیانی زیندانی ئێڤین ڕووبەڕووی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ یان سزای لەسێدارەدان دەبنەوە، ڕژێمی ئێران ئەم زیندانە بە بەشێک لە سیستەمی سێ لایەنەی ئاسایشیەتی خۆی دەزانێت و پێشێلکارییەکانی لەوێ تەنیا بۆچوونی ئێمە نییە، بەڵکو بابەتی کۆدەنگیی چالاکوانی مافی مرۆڤ و پارێزەرانی جیهانە.

 

ئاماژەی بە بوونی سەدان ڕاپۆرتی دادگای نێودەوڵەتی کرد کە تاوان و پێشێلکارییەکانی دژ بە زیندانییەکان لە ئێران بەڵگە دەکات، هێرشەکەی ئەم دواییە بووە هۆی گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیکراوان بە نهێنی بۆ زیندانە نەناسراوەکان، ئەمەش نیشانەی خواستی دەسەڵاتدارانی ئێرانە بۆ شاردنەوەی بارودۆخی ڕاستەقینەی زیندانیان و سیستەمی زیندانەکان، وتی: زیندانیانی ئێڤین لە سەرەتاییترین مافەکانیان زەوت دەکرێن و بە شێوەیەکی سیستماتیک لە جیهان دابڕێنرێن.

 

"دەستبەسەرکردن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە ئێران ساڵانێکە بەردەوامە"

سەلوا عوسمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ڕژێمی ئێران مافی تاکەکان مسۆگەر ناکات، نە پشتیوانی لە دیموکراتی و ئازادییەکان دەکات، پراکتیزەکردن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە ئێران ساڵانێکە ڕەگ و ڕیشەی قووڵی داکوتاوە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە، تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا ڕاپۆرتەکان ٨٣٧ کەیسی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیان ئاشکرا کردووە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەبێت ئەو زیندانیانە لە پاڵاوتنکردن و بێسەروشوێنکردن بپارێزرێن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاستە زیندانەکان لە هەموو وڵاتانی جیهاندا بوونیان هەیە، بەڵام ئەم زیندانانە بەپێی ڕێکەوتن و یاسای ڕوون بەڕێوەدەبرێن، دەتوانین نموونەیەک بۆ ئەمە لە ڕاستی ئێستا بهێنینەوە، وەک دۆسیەی وریشە مورادی کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و قوربانییەکی ڕوونی ئەم ڕێبازەیە.

 

ئێران خۆی وەک ڕژێمێکی ئیسلامی پیشان دەدات، لە کاتێکدا ئەورووپا سەرنجی لەسەر پاراستنی مافەکان، دیموکراتی و ئازادییە بنەڕەتییەکانە، ئەمەش وا دەکات ژنان و گروپە بێ تەاناکان و ناڕازییە فیکرییەکان ببنە ئامانج بۆ ڕژێمی ئێران لەکاتێکە دا کە  بۆچوونێکی جیاواز دەرببڕێت یان ناڕەزایەتی بەرز دەکاتەوە، دەستبەجێ دەستگیر دەکرێت و سزاکە بەزۆری لەسێدارەدان یان دیارنەمانە.

 

بانگەوازێک بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بێتاوان

لە کۆتایی قسەکانیدا سەلوا عوسمان داوای ئازادکردن و پاراستنی زیندانی بێتاوانی کرد، هەموو ڕێکخراو و دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ و یاسایی هاوڕان لەسەر ئەوەی کە پێشێلکارییەکان لە ئێراندا ئاشکران، بەڵام بەداخەوە سەرەڕای هەموو ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاوکراونەتەوە، هێشتا هیچ جێبەجێکردنی ڕاستەقینەمان نەبینیوە، هەر بۆیە بانگەوازی خۆمان دووپات دەکەینەوە و داوای کردەوەی بەپەلە دەکەین بۆ پاراستنی ئەو زیندانیانە و کۆتاییهێنان بەو پێشێلکارییانە.