ڕێواز فایەق وەڵامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەداتەوە

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان، وەڵامی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە و ئاماژە بەوەدەکات وتارەکەی بووە جێی نائومێدی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان، لەکاتێکدا بانگەشەی یەکڕیزی دەکرێت بۆ چوونە عێراق.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەدا کە پەدەکە تاکە حزبە لەسەر ئاستی ناوخۆیی، عێراقی و هەرێـمی حسابی بۆ دەکرێت، ئەمڕۆش ڕێواس فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا وەڵامى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستانى دایەوە و وتی وتارەکە هاوڵاتی لە بانگەشەی یەکڕیزی بۆ چوونە عێراق بێ ئومێد کرد.

 

وتارەکەی نێچیر فەرهەنگی سڕێنەوەیە کە پەدەکە پەیڕەوی دەکات

لە کۆنگرەکەدا ڕێواز فایەق ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژى ڕابردوو نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە وتارێکدا لەبەردەم ڕێکخستنەکانى حزبەکەى خۆی دەڵێت، تەنها حزبێک کە لەسەر ئاستى ناوخۆى و عێراقى و هەرێمى حسابى بۆ بکرێت پەدەکەیە، کە خۆشى باوەڕى بەو قسەیە نییە، چونکە دەیناسم، بەڵام ئەوە بووەتە بەشێک لە فەرهەنگى سڕینەوە، کە پەدەکە پەیڕەوى دەکات، بە بچوک بینینى هاوبەشەکانی و پارتەکانى دیکەى هەرێمە.

 

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا کە ئەرکی یەکێتییانەیەتی وەڵامی وتارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بداتەوە و وتی: ئەمەوێ بە سەرۆکى هەرێم بڵێم بەپێى عورفى سیاسی لە کوردستان سەرۆکى هەرێم دەبێت کۆکەرەوەى هەموو هێزە سیاسیەکان بێت و دەبێت پابەندى یەکڕیزى نێوان لایەن سیاسیەکان بێت، بەڵام بەو قسانەى رۆژى ڕابردووى نێچیرڤان بارزانى هەموو ئەو بنەمایانەى تێیکشکاند و وێرانیکردن کە لەلاى هاوڵاتییانى هەرێم گەڵاڵەببوو کە ئێمە دەتوانین بە یەکڕیزى بچینە بەغدا بۆ پاراستنى مافەکانى گەلى کورد.

 

ڕێواز فایەق ئاماژەی بەوەشدا کە یەنەکە ڕۆڵی هەبووە لە پاراستنی هەولێردا وپەدەکەشی بە "زۆرینەیەکی ساختە" بەناو کرد.

 

ت.پ