لە سێیەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٢٩ چەتەی داعش دەستگیر کران
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی چەتەکانی داعش کە لە کەمپی هۆڵ دەستگیرکراون، گەیشتووەتە ٢٩ چەتە.

ناوەندی هەواڵ
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە چوارچێوەی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی ئەمنیدا دوێنێ لە سێیەم ڕۆژی گەڕاندا بەشی "پەنابەران" کامپی هۆڵیان پشکنی، کە بە مەترسیدارترین بەشی ناسراوە و لە ٨ بەش پێکهاتووە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زۆرێک لە بەکرێگیراوانی داعش دەستگیرکران و چەندین ئامێری بڕین و تیژ دەستیان بەسەردا گیرا، هەروەها ئەو تونێلانەش دۆزرایەوە کە چەتەکان تیایدا خۆیان حەشاردابوو.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٨ چەتەی داعش دەستگیرکراون و ژمارەی ئەو کەسانەی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دەستگیرکراون گەیشتووەتە ٢٩ چەتەی داعش.
ڕاگەیەندراوە، لە کاتی گەڕانەکاندا دەست بەسەر نارنجۆکێکی دەستی و کەرەستەی دەستبڕین و جلوبەرگی سەربازی و چەندین تابلێت گیراوە کە چەتەکانی داعش بەکاریان هێناوە.