خەڵکی ئێران پشتیوانی لە ناڕەزایەتیەکان دەکەن

بەپێی ڕاپرسییەکەی گروپی ڕاپرسیی ئێران، ٪٧٥ دانیشتووی ئێران پشتیوانی لە ڕاپەڕینەکان دەکەن کە ژنان سەرکردایەتی دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

 گروپی ڕاپرسی کە بنکەکەی لە هۆڵەندایە ئەنجامی ڕاپرسییەکەی سەبارەت بەو ئێرانیانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران دەژین، ڕاگەیاند: زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، لە ڕاپرسییەکەدا زیاتر لە ١٥٨ هەزار کەس لە ناوخۆی ئێران و زیاتر لە ٤٢ هەزار کەس لە دەرەوەی ئێران بەشدارییان کردووە.

 

بەپێی ئەنجامی ئەو ڕاپرسییە، ٪٨٠ خەڵک ڕایانگەیاندووە کە لە ڕیفراندۆمدا بە ڕژێمی ئێران دەڵێن "نا" ڕاپەڕینەکانی خەڵک کە بەردەوامە، ٪٨١ بەشداربووان پشتگیری لە خۆپیشاندەران دەکەن و ٪٦٧ پێیان وایە کە ناڕەزایەتییەکان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێدێت، ڕێژەی ئەو کەسانەی کە پێیان وایە ڕاپەڕین بە خراپی کۆتایی دێت، ٪١٣، بە پێی وەڵامی ئێرانییەکانی دانیشتووی دەرەوەی ئێران بۆ ئەو ڕاپرسییە، ٪٩٠ پێیانوابوو کە ئەم کارە ئەنجامێکی ئەرێنی دەبێت و ٪٩ پێیانوابوو کە ئەنجامێکی نەرێنی دەبێت.

 

لە سەدا ٨٠ی ئەو کەسانەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، ڕایانگەیاندووە کە متمانەیان بە دامەزراوە گشتییەکانی ئێران نییە و لە سەدا ٧٥ی خەڵکی ئێرانیش پشتیوانی لە ڕاپەڕین دەکەن.