پارێزەرانی بەرگریکاری بنەماڵەی ژینا ئەمینی بانگهێشتی دادگا کران

٥٤ پارێزەر لە لایەن لقی دووی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی و شۆڕشگێڕی شاری بۆکان، بە تۆمەتی پشتیوانی یاسایی بۆ بنەماڵەی ژینا ئەمینی بانگهێشت کران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ هەینی، مستەفا نیلی، پارێزەر و یەکێک لە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" بە تاوانی پشتیوانی لەم ڕاپەڕینە دەستبەسەر کرا و دوای پێنج مانگ ئازاد کرا.

 

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بانگهێشتکردنی ٥٤ پارێزەری لە لایەن لقی دووی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی و شۆڕشی بۆکان بە هۆی واژۆکردنی بەیاننامەیەک بۆ پشتیوانی لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی ڕاگەیاند.

 

بەپێی ئەو بانگهێشتنامەیەی کە ڕۆژی سێشەممە بۆیان نێردراوە، پێویستە ئەم پارێزەرانە لە داواکاری گشتی بۆکان ئامادەبن بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە بدەن.

 

لە ٢٧ی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا، ئەم ٥٤ پارێزەرە لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی، ڕەفتاری توندوتیژیی ئەفسەرانی دادوەرییان بەرامبەر ژنان، ئیدانە کرد.

 

ناوی ئەو پارێزەرانەی بانگهێشت کراون:

"سیما قادری، پرشنگ ساڵحی ‌راد، شەبنەم خزری، چیمەن زەریفی، مونیره خزری، لەیلا ئەحمدی، ناهید پاشایی، سروه خزرپور، دڵنیا محەممەد شەریفی، نەرمین حسێنی ‌خواه، فەریبا حسێنی، نیشتیمان فەتح ئیلاهی، حەیات‌ کتانی، رابیعه زەبیحی، شەهلا حسێن ‌زاده، ئەسرین خالیدی، شیرین شەریفی، لەیلا خەسرەوی، حسێن سوعادی موقەدم، شلێر فتوحی ‌سرا، مەنسور ساڵحی، مەسعود کیانی، بەهروز کیا، کەیوان مامه‌پور، حامید قادرپور، یەعقوب محەممەد ‌پور، مطلب علویان، پەیام قورەیشی، فەرزین کۆچەری ‌بۆکانی، حسێن دیمه، سالم وەلی‌پور، بەهزاد مەعروفی، شەمال ماسکانی، هێمن بەهرامی، ئیبراهیم سەلامەتی ‌نیا، مەتین ڕەحمان‌ نەژاد، مەنسور قانیع، ئومێد ڕەسول‌ زاده، یوسف فەرامەرزی‌، نەجمەدین تەوحیدی، ناسر ئێرانی، محەممەد ڕەنجبەری، سراجەدین تاهیری، جەمشید ئیبراهیمی، ڕەحیم سناعەتی، ناسر ئیبراهیمی، یەحیا مەولودی، ئیبراهیم عەزیزی یوسفکەند، جەمال ئەحمەد نەژاد، ئارش فاتحی، سامان کازمی، ئیبراهیم ئەحمەدیان، ئەنوەر فەردپیاده، فەردین بەهرامی."