ئێزیدییەکان داوای دادگاییکردنی داعش دەکەن

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان لە شەنگال، ئێزیدییەکان داوای کردنەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و دادگاییکردنی داعش دەکەن.

سیتی ڕۆز

 

شەنگال- نۆ ساڵ تێپەڕیوە، گۆڕە بە کۆمەڵەکانی دوای جینۆسایدی ئێزیدیەکان لە شەنگال جێماون لە هەرێمی کوردستان هێشتا وەک خۆیان ماونەتەوە و چاوەڕێی کردنەوەیانن، ئەم گۆڕە بەکۆمەڵانەی لە گوندەکان دروستکراون، تەنیشت گوندنشینەکانن لە گەڕەکەکانیان و بەدرێژایی ڕێڕەوی ڕێگاوبانەکان و ئەم دۆخەش شۆکێکی قووڵ بۆ خەڵک دروست دەکات.

 

لە مانگی ئابی ٢٠١٤دا ٧٤هەمین جینۆساید دژ بە ئێزیدییەکان ڕوویدا و ئەو شوێنەوارانەی لەدوای خۆیان بەجێماوە تا ئەمڕۆش لە شەنگال و گوندەکانیدا زیندوون، گۆڕە بەکۆمەڵەکان گەورەترینی ئەو شوێنەوارانەن و ئێزیدییەکان داوایان کرد گۆڕەکان بکرێتەوە.

 

دار و گۆڕی بەکۆمەڵ

خەڵکی گوندی سیبا شێخ خدر بەرەنگاری داعش بوونەوە و زانییان چۆن گوندەکەیان بپارێزن و لە ئەنجامدا زۆر کەمیان کەوتنە دەستی داعش، تا تەقەمەنییان تەواو بوو بەرخۆدان و شەڕیان کرد، کاتێکیش ئەوانیش بەبێ هیچ ئامرازێکی بەرگری بۆ گەیشتن بە خێزانەکانیان ڕۆیشتن، لە ناوەڕاستی گوندەکەدا کوژران.

 

داعش سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە سەنتەری گوندەکە و یەکێکیان لە دەروازەی هاتنە ژوورەوە دامەزراند، هەروەها دەیان گۆڕی تاکەکەسی دروستکردووە، یەکێکیان لە گۆڕەپانەکەدایە کە گوندەکە دەکاتە دوو بەش، سێ گۆڕی گەورەی بەکۆمەڵ و دارستانێک لە تەنیشتیانەوە لە ناوەڕاستی گوندەکەدا دانراون، وەک نیشانەی فەرمان.

 

٨٩ گۆڕی بەکۆمەڵ و هەزاران کەسیش بێسەروشوێن

لە شەنگال ٨٩ گۆڕی بەکۆمەڵ هەیە کە لەلایەن داعشەوە دامەزراون، سەرەڕای تێپەڕبوونی نۆ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیەکە، تەنها ٣٩ دانەیان کراونەتەوە، تا ئێستاش ٥٠ دانەیان چاوەڕێی کردنەوەیانن، تەرمی ٧٠٠ کەس دۆزراونەتەوە،  ٢٠١ کەسیان ناسراونەتەوە، بەشێکی زۆریان هێشتا چاوەڕێی پشکنینی دی ئێن ئەی دەکەن لە بەغدا.

 

زۆربەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە دەرگای چوونە ژوورەوە یان لە ناوەڕاستی گوندەکاندا دروستکراون و هەندێکیان لە باخچەی ماڵەکاندا بوون و چەند دانەیەکیشیان لەناو ماڵەکاندا سووتێنراون، ئەم شوێنەوارانە هێشتا لە زۆر شوێنی شەنگالدا زیندوون، هەر گوندێک سەردانی دەکەیت سەرەتا بە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سڵاوت لێدەکات، لەو شوێنەی کە مەحاڵە نەیبینیت و هەستیان پێ نەکەیت، کە دەرگای زۆرێک لە ماڵەکان ڕاستەوخۆ سەیری ئەم گۆڕە بەکۆمەڵانە بکەن و نیوەیان دراوسێی گۆڕە بەکۆمەڵەکانن.

 

"بە دانانی لە کیسەی زبڵ و خاشاکدا ئێسکی مردووەکانمانیان ڕادەست کرد"

وەزحە میراد باسی لە چیرۆکی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی گوندی سیبای کرد و وتی: "نۆ ساڵ بەسەر دەرچوونی فەرمانەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام کاریگەرییەکانی فەرمان و پاشماوەکانی تا ئێستاش لە سەرانسەری گوندەکانی شەنگالدا زیندووە، کەس هیچی بۆ ئێمە نەکردووە و بنەماڵەی زۆرێک لەوانەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا نێژراون، تا ئێستاش بەهۆی ئازار و خەمەکانیانەوە ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ شەنگال، هەروەها هەندێک لە خێزانەکان پێویستە پارە بدەن بۆ کردنەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ، بەڵام توانای دارایی خێزانەکان لاوازە و ناتوانن ئەو پارەیە بدەن."

 

وتیشی: "گۆڕە بەکۆمەڵەکانمان وەک ئەوەی چارەنووسی ئێمە بێت، لە شوێنی خۆیان بەجێهێڵدران، بەتایبەتی لە سیبا، کەس ئامادە نییە گۆڕە بەکۆمەڵەکان بکاتەوە، هەر جارێک لێرە تێدەپەڕین، ئەو ڕۆژانەمان لەبیرە و یادەوەرییەکانمان دەمانگێڕێتەوە بۆ ئەو ئازارە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەندێک گۆڕی بەکۆمەڵیان لە شەنگال کردۆتەوە و ئەو ئێسکانەیان بردووە کە بردیانە دەرەوە بۆ بەغدا، دواتر تەلەفۆنیان بۆ ئەو خێزانانە کردووە و پێیان وتوون "تابووتێک بۆ ئێسکی مردووەکانتان بهێنن و وەرن لێرە ئێسکەکانیان ببەن، زۆرێک لە خێزانەکان لە بارودۆخێکی هێندە خراپدا دەژین کە توانای کڕینی تابوتیان نییە، تابوتەکەیان لەگەڵ خۆی نەبردووە، ئێسک و پروسکی مردووەکانیان لە کیسەی زبڵدا ڕادەستیان کراوەتەوە، ئێمە شایەنی ئەوە نین ئەوەی بەسەرمان هات، لانی کەم دەبوو مردووەکانمان ڕادەست بکردایە، کە بە کۆمەڵ نێژراون."

 

هەوڵی سەپاندنی جینۆساید بەسەر کورد و کۆمەڵگەی ئێزیدی دراوە وەک چارەنووسی ئەوان سەیر دەکرێت، ئێسکی دەیان یان تەنانەت سەدان منداڵ هەیە کە لەسەر مشتێک خۆڵ بڵاوبوونەتەوە و لەناو کیسەی زبڵدا دانراون و بەخێزانەکانیان دراوەتەوە، حکومەتی عێراق نەک هەر دواکەوت لە کردنەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، بەڵکو بێڕێزییەکی زۆری بۆ خێزانەکان نیشاندا.

 

وە سەبارەت بەو شتانەی کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا شایەتحاڵی دڕندەیی بووە، وەزحە میراد ئاماژەی بەوەکرد، "ئەم فەرمانە لەبیرناکەین، بەڵام نابێت بەردەوام وردەکارییەکانی فەرمان و ئازارەمان بیربخەنەوە کە تووشی بووین، ئەم گۆڕە بەکۆمەڵانە بوونەتە دراوسێمان، چەند سەختە بۆ دایکێک کە منداڵەکەی لەدەست داوە، هەستێکی زۆر سەخت و پڕ لە ئازارە هەموو ڕۆژێک لەبەردەم ماڵەکەیدا دابنیشێت و بیر لەوە بکاتەوە کە ڕەنگە کوڕەکەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەی بەردەمیدا بێت، هێشتا تێناگەم تا ئێستا چۆن توانیمان بەم شێوەیە بژین، هەمیشە لەگەڵ مردووەکاندا دەژین، دەمانەوێت دەست بە ژیانەوە بگرین، بەڵام زەحمەتە ئەم کارە بکەین کاتێک دراوسێی مردووەکانمانین، بە تەواوی نازانین چەند کەس لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندان و کێ لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندان، بەڵام ئەوەی دەیبینین و چاوەڕێی دەکەین لەوانەیە ١٥٠ کەس بێت."

 

"داوا دەکەین گۆڕە بەکۆمەڵەکان بکرێتەوە"

وەزحە میراد باسی لەوەشکرد: "تەنها دەمانەوێت ئەم گۆڕە بەکۆمەڵانە بکەینەوە، حکومەتی عێراق دەڵێت بەرپرسیارە بەرامبەر بە ئێمە، بەڵام سەرەتا بەرپرسیارێتی بەرامبەر ئێزیدییەکان هەیە بۆ کردنەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، بەردەوام لەم بارەیەوە فریومان دەدەن، بۆ ئەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانمان بکەنەوە، ئێمە هیچی ترمان لێیان ناوێت."

 

وە ئاماژەی بەوەدا کە "لە ساڵیادی فەرماندا هەموو ساڵێک، لە دەوری گۆڕە بەکۆمەڵەکان کۆدەبینەوە، ئاگرەکان داگیرسێنین، گوڵەبەڕۆژەیان لەسەر دادەنێین، دوعا دەکەین و داوا لە جیهان دەکەین ئەم گۆڕە بەکۆمەڵانە بکەنەوە، وەک ڕێوڕەسمێکی ساڵانە ئەم کارەمان ئەنجامداوە".

 

بە وتنی "داعش و هاوپەیمانەکانی کە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییان ئەنجامداوە دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت"، توڕەیی خۆی دەربڕی و وتی "دەبێت داعش ڕادەستی ئێمە بکەن، دەبوو زۆر لەمەوبەر دادگایی بکرانایە، ئەوەی بەسەر ئێمەدا هات لەبیر نەکرا و دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و باجەکەی بدەن، لە ڕابردوودا ژنان شەڕیان نەدەکرد، بەڵام ئێستا ژنانی ئێزدیش دەتوانن شەڕ بکەن، ئێستا یەکەکانی ژنانی یەژەشەمان هەیە، ژنانی زۆریش فێری بەکارهێنانی چەک بوون، ئێمە توانیومانە هێزێک دروست بکەین کە بتوانێت لە هەموو گۆڕەپانێکدا شەڕی دژی داعش بکات، ئێمەی دایکانی ئێزیدی دەمانەوێت بەشداری دادگاییکردنی داعش بکەین."

 

شایانی باسە ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دادگاییکردنی بەکرێگیراوانی داعشی ڕاگەیاند و وەزحە مێراد و دەیان ژنی ئێزدی چاوەڕێی ئەم دادگاییکردنە دەکەن.