تەژەئا: ڕێگای پاراستنی ژیان لە خەباتی دەستەکۆمەڵەی ژناندایە
تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" دەستپێکردنی چالاکییەکانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیاندو پابەندبوونی خۆی بە درێژەدان بە خەباتی ئازادی و یەکسانی بە دروشمی "ژیانێکی ئازاد بێ توندوتیژی لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدا" دووپاتکردەوە.
					ئامەد
تەڤگەری ژنانی ئازاد"تەژەئا" ئەمڕۆ ٣ی تشرینی دووەم، زنجیرەیەک چالاکی بۆ یادی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان کە دەکەوێتە ٢٥ی ئەم تشرینی دووەم، بە دروشمی "ژیانێکی ئازاد بێ توندوتیژی لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدا" ڕاگەیاند، کە لە ڕاگەیاندراوێکدا هات کە تیایدا تەڤگەریەکە پابەندبوونی خۆی بە درێژەدان بە خەبات بۆ مافەکانی ژنان و پێشخستنی بەهاکانی ئازادی و یەکسانی لە کۆمەڵگەدا دووپاتکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنانە، لەم ڕۆژەدا یادەوەری و خەباتی خوشکانی میرابال دەکەینەوە، کە لە ساڵی ١٩٦٠دا لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆریەت لە کۆماری دۆمینیکان بە گیانیان پاداشتیان دایەوە، ئێمە ئەم ڕۆژە بە ئامێزگرتنی تووڕەی ئەو ژنانەی کە لە ئەنجامی توندوتیژیدا گیانیان لەدەستداوە، بەڕێوەدەبەین، و هێزیان لێ وەردەگرین و بەردەوامدەبین لە بەرخۆدانیان بۆ خەبات.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتی کردەوە، کە ئەو کۆمەڵکوژی و پێشێلکاریانەی ئەمڕۆ لە سەرانسەری جیهاندا دژی ژنان و کۆمەڵگەکان ئەنجام دەدرێن، تەنها درێژکراوەی ئەم توندوتیژییە مێژووییە سیستماتیکە، هەروەها سیستەمی سەرمایەداری مۆدێرن کە لەسەر بنەمای باڵادەستی پیاوانە، شەڕێکی فرەلایەنە لە دژی ژنان بەڕێوەدەبات، سیاسەتی هەمەچەشن بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی ئەم بناغەیە، ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ساڵانە لانیکەم ٨٠ هەزار ژن بەهۆی توندوتیژی پیاوانەوە دەکوژرێن، لە شەڕێکی ڕانەگەیەندراودا کە بە کۆمەڵ لەلایەن پێکهاتە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانەوە بەڕێوەدەچێت و ڕۆژانە سەدان قوربانی بەجێدەهێڵێت، لەگەڵ برینی دەروونی و جەستەیی چارەسەرنەکراو بەجێدەهێڵێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، بارودۆخی تورکیا و کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوشێوەیە: لەم خاکانەدا کە ماڵی خوداوەندەکانن، ژنان بە شێوەیەکی سیستماتیک دەکوژرێن، تووشی توندوتیژی و گیانلەدەستدانی گوماناوی دەبن، تووشی جۆرەکانی تری ستەم و توندوتیژیی دەبن، تا ئەو ڕادەیەی کە خودی بوونیان پارچە پارچە دەبێت، هەست و بیرکردنەوەکانیان پشتگوێ دەخرێت، ژنبوون بە پاساوێکی بەس بۆ توندوتیژی دادەنرێت، هەروەها لێدوانە ڕەسمیەکان ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکان نین، دەزانین تاوانبارانی پیاو لە پشت مردنە گوماناوییەکانی ژنانەوەن، کە بە خۆکوشتن وپێناسەکراون، ئەمەش لە ساڵانی ڕابردوودا زیادیکردووە.
"توندوتیژی خێزانی بە توندوتیژی نازانرێت"
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا سیاسەتەکانی حکومەت دژ بە ژنان توندوتیژی دژی ژنان گەورەتر کردووە و پەراوێزیان خستووە، لە کاتێکدا، هەموو داتای زانستی و کۆمەڵایەتی ئاماژە بەوە دەکەن، کە ژنان زیاتر بەرەوڕووی توندوتیژی لە ناو ماڵدا دەبنەوە، ئێمە بەردەوامی وێناکردنی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان وەک لاوازبوونی خێزان قبوڵمان نەکردووە و ناکەین، وە ڕاگەیاندنی ساڵی خێزان و ئەو سیاسەتانەی لەناویدا جێبەجێکراون، ژنان زیاتر لە ماڵەکانیاندا قەتیس دەکەن، بەمەش توندوتیژی پیاوان دەشاردنەوە، هەرچەندە توندوتیژی دژی ژنان پرسێکی خێزانیی نییە، بەڵکو پرسێکی سیستماتیکە لە سیستەمێکی پیاوسالاریدا، حکومەتی ئێستا پرسی خێزانی لە پشت قسە و باسەکانی بنەماڵەی پیرۆزەوە دەشارێتەوە، کە بەمەش ڕێگری لە ڕزگارکردنی ئیرادەی ژنان دەکات، کە لە کایەی تایبەتدا قەتیس ماوە.
"یاساکان تەنها وشەیەکن لەسەر کاغەز دەمێننەوە."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنجی بۆ یاساکانی ئێستای پاراستنی ژنان ڕاکێشا، کە لە ڕاستیدا وەک فۆرماڵیزمێکی تەنها ماونەتەوە، ئەو دامەزراوانەی بەرپرسیارن لە پاراستنی ژنان زۆرجار لە ژێر پەردەی "پاراستنی یەکێتی خێزان" پاڵیان پێدەنێنەوە بۆ توندوتیژی، شوێنی پارێزراو بەس نییە، بڕیارەکانی پاراستن بێکاریگەرن و توندوتیژی پیاوان بە شێوەیەکی سیستماتیکی لە ڕێگەی پاساوەکانی وەک "توڕەیی تاکەکەسی"، "ئیرەیی" و "وروژێنەر" کەم دەکرێتەوە، لەکاتێکدا تاوانبارانی پیاو بە سزای نەرم و نیان ئازاد دەکرێن بەهۆی ڕەفتارێکی باشەوە، جگە لەوەش، پاکێجی ١١هەمی دادوەری کە ئامادەکراوە بۆ پێشکەشکردنی بە پەرلەمان، ڕێسا پێشنیار کراوەکان لەخۆدەگرێت کە بە ئاشکرا هەڵاواردن و هەڕەشە لە مافی تاکەکان دەکات بۆ ژیانی ئازادانە و پشتگوێخستنی پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی تورکیا بۆ مافەکانی مرۆڤ.
بانگەوازی ڕێبەر ئۆجالان
تەڤگەریەکە پرۆسەی "ئاشتی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" کە لەسەر بانگهێشتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوبات دەستیپێکرد، بە بەشێکی دانەبڕاو لە خەباتی خۆی بۆ ئازادی ژنان و ڕووبەڕووبوونەوەی سیستەمی پیاوسالاری زانی، ئاماژەی بەوەدا، کە سیاسەتەکانی جەنگ هەوڵی جیاکردنەوەی ژنان لە ڕەگ و ڕیشە و بیروباوەڕ و ژیانی ڕۆژانەیان دەدا و ئەو تاوانانەی ئەنجام دەدرێن بێ سزا مانەوە، بەڵام ئەمڕۆ دۆسیەی کوشتنەکانی سەردەمی تاریکی دەکرێتەوە، وە ئەمجارە لە ڕوانگەی ناسنامەی ژنەوە دەبێت.
"ئاشتی تەنها بێدەنگکردنی چەک نییە"
تەڤگەری ژنانی ئازاد"تاژەئا" پێی وایە ئاشتی تەنها بێدەنگکردنی چەک نییە، بەڵکو کۆتاییهێنانە بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی، ئاشتی واتە ژیانێک کە ژن نەکوژرێت و نکۆڵی لە ناسنامەکەی نەکرێت و جەستەیان نەکرێتە بەرەکانی شەڕ، هەروەها ئاشتی واتە ژیانێک کە منداڵان لە برسێتی نەمرن و بە برسێتی نەچنە خوێندنگە و ئەو هەوایەی کە هەناسەی دەدەن و ئەو ئاوەی دەیخۆنەوە پیس نەبن، شەڕ نەک هەر مرۆڤ ناکوژێت، بەڵکو سروشت لەناو دەبات و دارستان و ڕووبار و باڵندە و خاکی بەپیت وێران دەکات، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تێکدانی ژینگە جۆرێکی تری توندوتیژی پیاوانە.
لە ڕاگەیاندراوەکەیدا، جەختی لەوە کردەوە، بە داننان بەوەی کە بەهاکانی ئازادی دەستەکۆەڵی وامان لێدەکات بەسەر هەموو ئەو زیانانەدا زاڵ بین کە بەهۆی ڕەگەز و بناژۆخوازی ئایینی و ناسیۆنالیزم و زانستگەراییەوە دروست بووە، زیاتر خۆمان ڕێکبخەین و بەرگری و مافی ژیانمان لە دەوری دەستەکۆمەڵییەکان بونیاد بنێین، ڕێگای ئاشتی و تۆوی ژیانێکی ئازاد لە یەکگرتووی ئەو بەهایانەدا دەدۆزرێتەوە، ساڵڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان بە ڕۆح و کاریگەری دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، کە دینامیکی نەک تەنها بۆ دژایەتیکردنی توندوتیژی بەڵکو بۆ بونیادنانی هەموو کایەکانی ژیانیش بە چارەسەری ژنان دروست کردوە، ساڵڕۆژی جیهانی بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان دەکەینەوە، بە داننان بەوەی کە کاریگەرترین کردار ڕێکخستنە، ئێمە ڕایدەگەیەنین کە ڕێگەی بەرگریکردن لە ژیان لە ڕێگەی خەباتی بەکۆمەڵی ژنانەوەیە”.
"بەرخۆدان لە دژی هەژاری"
هەروەها باس لە لەناوبردنی ژینگە کراوە، لەگەڵ کەمی ئاو و مین و بۆردوومانی دارستانەکان، کار و بژێوی ژن و شوێنی ژیانی ژنان تووشی توندترین شێوەی وێرانکاری دەبن، وترا: ئەمڕۆ زیاتر لە جاران، خۆمان بە 'بنەمای هیوا'ەوە دەلکێن و ئیرادەمان بۆ ژیانێکی ئازادی بەهێزتر دەکەین، ئەم بەهایانە چاوەڕوانی هاودەنگی کۆمەڵایەتی و یەکێتی کۆمەڵایەتی و بەرهەمهێنانی هاوبەش و بڵاوبوونەوەن، ئێمە پاساو و دەرفەتی زیاتر بۆ خەبات و ئەزموونی زیاترمان هەیە کە لە مێژووە دەوڵەمەندەکەمانەوە بەدەستمان هێناوە بۆ گەیشتن بە پێشکەوتنی ژنان.
"بۆ ژیانێکی دوور لە توندوتیژی"
تەڤگەری ژنانی ئازاد"تاژەئا" لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەیدا، جەختی لەوە کردەوە، بۆ ژیانێکی دوور لە توندوتیژی، لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە لە دەوری بەها دیموکراتیکیەکان یەکبگرینەوە، بەهاکانی کۆمەڵگە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرا بکەین، و خاوەنی دەنگ و ئیرادەی خۆمان بین،هەروەها بە توڕەیی ئەو ژنانەی کە کوژراون و بەو هیوایەی کە لە ئێمەدا زاڵ بێت، سڵاو لە ٢٥ی تشرینی دووەم دەکەین، ڕێگایەکمان هەیە بۆ گەشتکردن و خەباتێکمان هەیە بۆ ئەنجامدانی، بژی خەباتی ژنان! "ژن، ژیان، ئازادی!"ا