تورکیا بەرواری باڵای بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد و سێ کەس برینداربوون
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی بەرواری باڵای دهۆکیان بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون.

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی بەرواری باڵای دهۆکیان بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی رۆژنیوز، ئێوارەی دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردومانی بەرواری باڵای سەر بە پارێزگای دهۆکیان کردووە و لە بۆردومانەکەدا چەکی کیمیایی بەکارهاتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی کاریگەری چەکە کیمیاییەکەوە هاووڵاتیان زیانیان بەرکەوتووە و سێ هاووڵاتی لە گوندی هرورێ بەهۆی ژەهراویی بوونەوە تووشی چاوسوربوونەوە و هەناسەتەنگیی و دڵتێکهەڵاتن بوون و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوون.