تریفە جەلال: ئه‌مه‌ى ڕوو ده‌دات، دژى خوێندكارانى پۆلى ١٢ كاره‌ساته
تریفە جەلال بەرپرسی ئەکادیمیای سمارت بۆ گەشەپێدان بە توانا‌و لێهاتووییەکان دەڵێت: " ئه‌مه‌ى ڕوو ده‌دات، دژى خوێندكارانى پۆلى ١٢به‌ڕاستى كاره‌ساته".

ناوەندی هەواڵ
تریفە جەلال دەڵێت: "ئه‌زموونى زیاد له ٢٠ ساڵم هه‌یه له‌بوارى په‌روه‌رده‌و به‌دیاریكراوى پۆلی ١٢، تا ئێستا غه‌درى له‌م شێوه‌یه‌م نه‌دیوه، كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر نه‌وه‌ى داهاتوومان داده‌نێت و به‌ته‌واوى بێ هیواى ده‌كات له خوێندن و بروانامه‌كه‌ى، چونكه ساڵه‌هاى ساڵ دایك و باوك و خوێندكار چاوه‌رێى پۆلى ١٢ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى بێت به‌راستى كاره‌ساته".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە په‌یامه‌كه ڕوونه، كه سیسته‌مى په‌روه‌رده به‌ئاشكرا به‌ره‌و سه‌رمایه‌دارى و كه‌رتى تایبه‌ت و خوێندنى ئه‌هلى ده‌برێت كه ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ لێدانه له خه‌ڵكى فه‌قیرو هه‌ژارو و له‌به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سانى ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن پۆست و پله‌و پایه‌دایه.
تریفە جەلال ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە کە زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه خوێندكارێكى زۆر به‌نمره‌ى به‌رزو ٩٩ له كۆلێژى پزیشیكى ناویان نه‌هاتۆته‌وه، ئه‌مه سیگناڵێكى زۆر ترسناكه، چونكه خوێندكار خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى خستۆته عه‌زیه‌تێكى زۆر تاكو ئه‌و نمره‌ى هێناوه به‌ڵام نه‌هێڵرێت به هیواو ئاواته‌كه‌ى بگات كاره‌ساتى گه‌وره ده‌خوڵقێنێت.
دەشڵێت: "به‌داخه‌وه ده‌بوو هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا هاوسه‌نگى ته‌واو بپارێزن له‌نێوان هه‌ردوو كه‌رتى تایبه‌ت و گشتى، و به له‌به‌رچاوگرتنى دۆخى دارایی خه‌ڵك و ئه‌و قه‌یرانه درووستكراوه، ده‌بوو زۆرتر له‌خه‌مى كه‌رتى گشتیدا بن و كورسییه‌كان له‌زانكۆ حكومییه‌كان زیاتر بكه‌ن نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌م بكرێنه‌وه و بكرێن به‌پاره بۆ ئه‌وه‌ى خوێندكار ناوى نه‌یه‌ته‌وه و ناچار روو بكاته ده‌ره‌وه‌ى وڵات یاخود خوێندنى پاراڵێڵ و پاره.