تۆمەتبارێك کە هەڕەشەی لە ژنان کردبوو دەستگیرکرا
به‌تۆمه‌تی ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی له‌ژمارەیەک ژن، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیرکرد.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/08/20230820-photo-2023-08-20-13-25-19-jpgdcd8ed-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس زانیاری‌یان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك پێگه‌یشت كه له‌ڕێی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانهوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان دروست کردووەو دوای ده‌ستكه‌وتنی وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تییان ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی لێکردوون، ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی پێنه‌ده‌ن.
ئاماژە بەوەکراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکردw دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپهڕینهوە دەستگیرکرا.
هه‌روه‌ها دوای پشكنینی موبایلی تۆمه‌تبار چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌و وێنه‌و ڤیدیۆی ئه‌و ژنانە دۆزراوەتەوە كه تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردبوون.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە،تۆمەتبار "م، ج، ع" له‌دایكبووی ٢٠٣٣ دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی٢ لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوه‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.