مریەم بایرامیان سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا
مریەم بایرامیان ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە زیندانی تەبرێز زیندانی کراوە و سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
ناوەندی هەواڵ
مریەم بایرامیان، هاوڵاتییەکی خەڵکی تەبرێزە و سەرەڕای ئەوەی ماوەی ساڵێکە لە زیندانی تەبرێز زیندانی کراوە، بەڵام هێشتا لە زینداندایە و هیچ سزایەکی بەسەردا نەسەپێنراوە لە ماوەی ئەو ساڵەدا.
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە، مریەم بایرامیان بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە بەرپرسان و هەڵسوکەوتی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی" لەلایەن دادگای شۆڕشی تەبرێزەوە بە ٢ ساڵ زیندانی سزا دراوە.
مریەم بایرامیان تەمەن ٤٥ ساڵە و دایکی ٢ منداڵ و بەڕێوەبەری خێزانەکەیە، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە کاتی ناڕەزایەتی نیشاندان بەرامبەر وتارێکی ئیبراهیم ڕەئیسی لە تەبرێز دەستگیر کرا.
ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە زیندانی تەبرێز ماوەتەوە و سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.