مریەم بایرامیان سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

مریەم بایرامیان ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە زیندانی تەبرێز زیندانی کراوە و سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

مریەم بایرامیان، هاوڵاتییەکی خەڵکی تەبرێزە و سەرەڕای ئەوەی ماوەی ساڵێکە لە زیندانی تەبرێز زیندانی کراوە، بەڵام هێشتا لە زینداندایە و هیچ سزایەکی بەسەردا نەسەپێنراوە لە ماوەی ئەو ساڵەدا.

 

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە، مریەم بایرامیان بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە بەرپرسان و هەڵسوکەوتی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی" لەلایەن دادگای شۆڕشی تەبرێزەوە بە ٢ ساڵ زیندانی سزا دراوە.

 

مریەم بایرامیان تەمەن ٤٥ ساڵە و دایکی ٢ منداڵ و بەڕێوەبەری خێزانەکەیە، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە کاتی ناڕەزایەتی نیشاندان بەرامبەر وتارێکی ئیبراهیم ڕەئیسی لە تەبرێز دەستگیر کرا.

 

ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە زیندانی تەبرێز ماوەتەوە و سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.