تاژان دڵشاد: ئەگەر دەنگی ژنان تۆمارنەکرێت بەشێک لەمێژوو ون دەبێت
لەپشت هەر ڕووداوێکی مێژوویی چیرۆکی ژنانێک هەیە کەبەشێک لەژیانی کۆمەڵگەیان پێکهێناوە ئەرشیفکردنی ئەو چیرۆک ئەزموونانە تەنها پاراستنی یادەوەری نییە، بەڵکو پاراستنی ناسنامەی کۆمەڵگە لەم نێوانەدا میدیا دەتوانێت پردێک بێت لەنێوان مێژووی ژنان و نەوەکاندا.
دێرین ڕەحیم
سلێمانی-مێژوو تەنها ئەو ڕووداوانە نییە کە لە پەرتووکەکاندا تۆمارکراون؛ بەڵکو بیرەوەری و ئەزموونی مرۆڤەکانیش بەشێکی گرنگی مێژوون، ژنان لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژوودا ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە، بەڵام بەشێک لە دەنگ و بەرهەم و تێکۆشانیان لە مەترسی لەبیرچوونەوەدایە، میدیا دەتوانێت ئەم دەنگانە تۆمار بکات و بیانگوازێتەوە بۆ ئەرشیف و نەوەکانی داهاتوو، زۆر ژن بەشێکی گرنگ لە ڕووداوە مێژووییەکان بوون، بەڵام چیرۆک و ئەزموونەکانیان بە تەواوی نەبووەتە بەڵگەی تۆمارکراو میدیا دەتوانێت ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە دەنگی ژنان تۆمار بکات و مێژووی نەنووسراویان بۆ داهاتوو بپارێزێت،کاتێک مێژووی ژنان تۆمار ناکرێت، تەنها چیرۆکی ژنێک نامێنێت،بەڵکوو بەشێک لە مێژووی کۆمەڵگە لەدەست دەچێت بۆیە میدیا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دۆزینەوە، تۆمارکردن و ئەرشیفکردنی دەنگ و بەرهەمی ژنان، لەوبارەیەوە تاژان دڵشاد، مامۆستای زانکۆ قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
" ناتوانین بڵێین مێژووی ژنان ئەرشیف نەکراوە بەڵام پێویستی بە سیستماتیکە"
تاژان دڵشاد وتی:لەڕێگەی پلاتفۆڕمەکانی میدیایی کۆن و تازە بەسێ ڕێگا ئەم کارە بکەین''بەڕێگایی زارەکی واتە لەڕێگایی ئەوەی دەتوانین بەڕێگایی گفتوگۆوە لەگەڵ ئەو ژنە بەتەمەنانەوە بکەین کە مێژوویەکی کۆنیان لایە لەرووی جل وبەرگ وخواردن لەرووی ژیان کردن و هەڵسوکەوت کردنەوە واتە ئێمە زۆر بەئاسانی دەتوانین لەکەلتور و عادەتی و تەققالیدی خۆمان تێبگەین کەچۆن بووە بۆ ئەوەی بمێنیتەوە،ئەمەی دەیکەیت بەشێوازێکی تۆماری دەیکەیت دەمێنیتەوە دەتوانیت لەڕێگایی ئەو ژنە بەتەمانانەوە کەساڵانێکی زۆریان بەڕێکردوە بۆ نموونە نەنکمانن و دایکمان ئێمە دەتوانی لەڕێگایی ئەوانەوە ئەرشێفی بکەین لەڕێگایی زارەکیەوە، بەڕێگایەکی تر لەڕێگایی بینا کۆنەکانەوە ئەو شوینەکۆنانەیی هەمانە بۆ نموونە لە سلێمانی چەندین گەڕەکی کۆنمان هەیە ''مەڵکەندی وسابونکەران وسەرشەقام و دەرگەزێن و حاجی حان''کۆمەڵێک بینایی زۆر ناوەزامان هەیە کەئێستا کاریان لەسەر کردوەتەوە و نۆژەنیان کردۆتەوە، پارێزگاریان لەوە کردوە کە نەڕوخێنرێت نەشێوینرێت ووەک خۆیی بمێنێتەوە ڕەنگاو ڕەنگیان کردون نۆژەنیان کردونەتەوە دەتوانین ئەو ژنانەیی کە لەو شوێنانەدا ژیاون دەتوانین مێژوویەکەیی تێبگەین و تۆماریان بکەین، لەڕێگاییمیدیاوە دەتوانین ڕاپۆرت و دیکۆمێنتاری و پۆتکاستەکانەوە لەگەڵ ئەو ژنە بەتەمەنانە گفتووگۆ بکات ئەمانە وەک ئەرشیف دەمێنێتەوە کە بتوانین مێژووی خۆمان وەک ژنانی کورد بپارێزین، راستە زۆرمان هەیە لەم بابەتە ئەرشیف کراون بەڵام تا رادەیەک نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی کەبگاتە ئاستی ویستی ئێمەو مێژوومان وەک خۆیی بمێنێتەوە، ناتوانین بڵێین مێژووی ژنان ئەرشیف نەکراوە و ناتوانین بڵێین میدیا ڕۆڵی سەرەکی نەبینیووە بەڵام هێشتا بەشێوازێکی سیستەماتێک نەکراوە، ئایا تاچەند توانیومانە ڕۆڵی ژنەکانمان بپارێزین، ئەوکارانەیی کردوویانە بمێننەوە وەک خۆیان، چەندین ژن هەیە لەمێژوودا سەنگی خۆیان هێشتۆتەوە تا ئێستا پاراستوومانن بەڵام پێویستمان بەوە هەیە زیاتر بڕۆین لەگەلی بەشێوازێکی سیستەماتیک ئەم شتانە بهێڵدرێنەوە، ئەرشیف بکرێت و بپارێزرین بۆ ئەوەی نەفەوتێن ئەمانەیی هەمانە لەماوەیەکی زۆر کۆندا بوون سالانێکی زۆر پێس ئێستا هەبن ئەمانە ئەگەر بەشێوازێکی سیستەماتیک لەهەرێمی کوردستاندا هەمووی ڕێکبخرێن و ئەرشیف بکرێن بمێننەوە بۆ ساڵەکانی دواتر ئێمە ڕۆلی ژنان دەزانین چۆن بووە چیمان هەبووە.
ڕۆڵی ڕاگەیاندن لەبەئەرشفکردنی مێژووی ژنان چیە؟
ئەوەشی خستەروو، زۆرکات پێویستە راگەیاندن پێشوەختە کاربکات واتە نەک کە بیناکە ڕووخێنرا و مێژووەکە شێوێندرا ئینجا لەراگەیاندندا بابەتی لەسەربکەین، دەبێت زەنگی ئاگادارکردنەوەمان هەبێت واتە پێش ئەوەی کارەکە بکرێت راگەیاندن ئاگاداری هەموو کارەکانەو جێگە دەستی لەهەموو شوێنێکدا هەیە، کەواتە ئاگاداری ئەوەین چی روودەدات و ووردەکاریەکانی چین لەڕێگایی پەیامنیرەکان و لەڕیگایی پەیوەندیەکانمانەوەبێت کەهەمانە، ئێمە هەڵمەتی بۆ دروست بکەین بۆ ئەوەی نەهێڵین ئەوکارە بکرێت، ئەگەر بەراوردێکی بکەین ئێمەی ژنان لەڕێگایی خۆمانەوە دەتوانین ئەو کارە بکەین مێژووی خۆمان بپارێزین، خواردن کردن کەم نییە ئەگەر ئێمە سەیری بکەین کە ئەمە بەشێکە لەمێژووی ژنی کورد، ئەگەر بێین ئەمانە بپارێزین چ لەگوندە دورە دەستەکان چ گوندە نزیکەکان بێت یان ناوەندی شارەکان تۆ وەرە ئەمانە بپارێزە و بهێلەرەوە ئەوکاتە تۆ ئەرشیفێکی باش هەیە، کاتێک ئەم کارانە دەکەین دەتوانین لەڕێگای تۆمارکردنی دەنگەوە ئەم بابەتانە دەبێت ئەرشیف بکرێت، کە دەڵێن ئەرشیف بکرێت نەک لەسەر سیدیەک ئەرشیفی بکەیت و هەلبگریت چونکە قابیلیەتی تێکچوون و خراپ بوونی هەیە، نەک لەڕێگایی فلاشێکەوە یاخود لەڕێگەیی هەرجۆرێک لەجۆرەکانی تەکنە لۆژیا کەزۆر پێشکەوتووبووە، تۆ دەبێت ئەمانە بەشێوازێکی دەنگ و ڕەنگ ئەرشیف بکەیت لە شوێنێکی زۆر باشدا بۆ ئەوەی تێکنەچن بمێننەوە، چ بەنوویسن و دەنگ و ڕەنگ کەواتە بەهەموو شێوازەکان ئێمە دەبێت ئەمانە بپارێزین بۆ ئەوەی بتوانین ببینە جێگەی شانازی بۆ هەموو نەوەکانی داهاتوومان، بۆ ئەوەی بزانن ژنانی کورد چ توانایەکیان هەیە و چیان کردووە لەهەموو بوارەکان و جێگەکاندا، ؛ە ژنێکی ماڵەوە تا ژنێک کە لەدەرەوە کاردەکات بۆ وەزیرێک یان سەروکی بەشێک.
"لەوانەیە لەداهاتوو مۆزەخانە بۆ ژنی کورد هەبێت و خەڵک بێن بۆ سەیری"
تاژان دڵشاد لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: بۆ هەموو بابەتەکان ئێمەی ژنان توانیومانە میژوویەکی زۆر جوان بنووسینەوە، بەڵام ئەم مێژووە دەبێت بپارێزین، ئەرشفبکرێت و دەبێت بخەینە شوێنێک کەبمینێتەوە وەک خۆی، لەوانەیە سبەینی بتوانین مۆزەخانەیەکی جیهانی دابنێین و خەڵک بێت سەیری ئیشی ژنانی کورد بکات، لەچنینەوە هەتا دروست کردنی خواردن لەجلوبەرگ ودیزاینەوە، هەندێک ژنمان هەیە جێگە دەستیان دیارە بەڵام ئیشەکانمان پەرش وبڵاوە لەراگەیاندنەکاندا بەشێوازێکی سیستەماتیک نییە، پێویستمان بەوەیە بەشێوازێکی سیستماتیک کاری لەسەربکەین، نەک تەنها لەڕێگەی ڕاپۆرت و دیکۆمینتاریەکەوە بهێلینەوە، دەبێت بەشێوازێک بێت بپارێزێت و بهێڵیتەوە، بۆ نموونە ژنێک لەشاری سلێمانیە وژنێک لە لەهەولێر و دهۆک هەر شارێکی کوردستان، دەبێت هەمووی وەک یەک ئەرشیف بکرێت، مێژووەکان لەبچوکترین شت دەستپێدەکات تاگەورەترین شت، دەبێت ڕۆڵەکان بهێڵینەوە بۆ نموونە تۆ ڕۆژنامەنوسیت بەئاسانی دەتوانیت لەژنای تر تێبگەیت و چونکە سروشتی ژن وایە زیاتر لەژن تێدەگات، زیاتر لەکێشە و گرفتەکانی تێدەگات و دەتوانێت لێی نزیک بێتەوە، بۆیە ئێمەی راگەیاندکاری ژنان زۆر بەئاسانی دەتوانین ئەو زانیاریانە لەژنە کۆنەکان و بەتەمەنەکان وەربگرین و تێیان بگەین، دەزانین بەچیدا تێپەڕیون، ئێمە کەدەڵێن مێژووی ژنان ئاسان نییە کۆمەڵێک ئاستەنگ و بەربەستیان هەبووە قورسایی زۆریان تێپەراندووە، هەمیشە بەژنان دەڵێم خۆتان بەکەم مەزانن ئێوە تواناکانتان زۆر لەوە زیاترە کەخۆتان دەبینن، ئەوەی ئێوە دەیکەن کەم نییە بەردەوام بن لەسەری هەمیشە خۆتان بەنرخ بزانن چونکە ژنان بەنرخن.