تاڵیبان مامۆستایەکی ئەفغانستانی دەستگیر کرد
ماڵپەری ژنانی ئەفغانستان بڵاوی کردەوە، چوار مامۆستای ئەفغانستان لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە دەستبەسەر کران، دەشڵێن، یەکێک لە مامۆستا دەستبەسەرکراوەکان ژنە.
ناوەندی هەواڵ
ماڵپەری ژنانی ئەفغانستان سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی چوار مامۆستا لە ئەفغانستان ڕایگەیاند، چوار مامۆستای ئەفغانستان لە شاری غور لەلایەن دەزگای هەواڵگری تاڵیبانەوە دەستبەسەر کران، کە یەکێکیان مامۆستایەکی ژنە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو مامۆستایانە بە تۆمەتی وانەوتنەوەی زمانی ئینگلیزی بە ژنانی گەنجی سەروو پۆلی شەش دەستبەسەر کراون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دەزگای هەواڵگری تاڵیبان ناوەندەکانی خوێندنی ژنانی گەنجی لە شاری غور داخستووە.
مانگێک لەمەوبەر وەزارەتی پەروەردەی ئەفغانستان بە فەرمانی تاڵیبان ناوەندەکانی خوێندنی ژنانی ئاگادار کردەوە کە سەرجەم كارەكانیان ڕابگرن.