"تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین"
گەلی مەخموور نزیکەی سێ ساڵە بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئێشکگریدان، چالاکوانان بە باوەڕێکی زۆرەوە بەشداری ناڕەزایەتییەکە دەکەن و لەگەڵ گروپی ١٩٨ بەردەوامە.
مەخموور
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە ڕۆژی هەزارو ٢٠دا بەردەوامە و گروپی ١٩٨ دەستی بە چالاکییەکە کرد.
پێش دەستپێلردنی گروپی ١٩٨، خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای بێدەنگی، ئەمین مژینی بە ناوی گروپی ١٩٧ قسەی کرد.
"دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی نەناوە"
ئەمین مژینی سەرنجی بۆ ئەو پڕۆسەیە ڕاکێشا کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد و وتی: ساڵێک بەسەر دەستپێکردنی پرۆسەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی نەناوە، ڕێکخراوەکەمان هەنگاوی ناوە، بۆ ئەمەش ئێمە وەک گەلی کورد پێویستمان بە بەهێزکردنی خەباتی خۆمان زیاترە بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورکیا هەنگاو بنێت.
ئەمین مژینی لە کۆتایی قسەکانیدا بە ئیرادەیەکەوە ڕایگەیاند کە تا ئەو کاتەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد دەبێت، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
مەراسیمەکە بە دەستبەکاربوونی گروپی ١٩٨ کۆتایی هات.