سزای زیندانی بۆ ئاناهیتا ڕامزانیان دەرکرا

ئاناهیتا ڕامزانیان، چالاکوانی مەدەنی کە بەشداری ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" بوو دەستگیرکرا، بە 7 مانگ زیندانی و 40 قامچی سزادرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای کوشتنی ژینا ئەمینی، ئێران فشاری دەوڵەتی زیاتر کرد، لە وڵاتێکدا کە ژنان بەتایبەتی دەکرێنە ئامانج، بە هەوڵی توندوتیژی و گرتن و ئەشکەنجەدان دەیانەوێت ڕاپەرین سەرکوت بکەن، ئاناهیتا ڕامزانیان، کە بەشداری ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" بوو، دواتر دەستگیر کرا و سزای بۆ دەرکرا.

 

 ئاناهیتا ڕامزانیان بە تۆمەتی "تێکدانی فەرمانی گشتی" و "تێکدانی ئاشتی گشتی" سزای 7 مانگ زیندانی و 40 قامچی بەسەردا سەپێنرا.

 

ئاناهیتا ڕامزانیان، کە بەشداری ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" بوو، لە 10ی تشرینی یەکەمی 2022 لەلایەن هێزەکانی ڕژێمەوە دەستگیرکراو لە 5ی تشرینی دووەم پاش 25 ڕۆژ لە زیندان ئازادکرا.