سیناریۆنووسی میسری هەنا عەتیە کۆچی دوایی کرد
هەنا عەتیە، سیناریۆنووسی میسری دوای ئەوەی تووشی هەوکردنی سەختی سییەکان بوو، جگە لە کێشە تەندروستییەکانی دیکەی، کۆچی دوایی کرد.
ناوەندی هەواڵ
جەمیلە وفی، کچی سیناریۆنووس هەنا عەتیە، دوای شەڕێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، کۆچی دوایی دایکی ڕاگەیاند.
ڕۆژی ٤ی کانوونی یەکەم، جەمیلە وفی کچی هەنا عەتیە، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیویەتی "دایکم کۆچی دوایی کردووە".
کۆچی دوایی هەنا عەتیە دوای ململانێی لەگەڵ نەخۆشی هات، کە بەر لە کۆچی دوایی تووشی هەوکردنی سەختی سییەکان و کێشەی گورچیلەببوو.
هەنا عەتیە، نووسەر و سیناریۆنووسی میسری بوو، دەرچووی پەیمانگای باڵای سینەما، ئەکادیمیای هونەر، پسپۆڕی سیناریۆنووسی بوو لە ساڵی ١٩٨٨.
دوو فیلمی نووسی بە ناوەکانی "يوم للستات" "ڕۆژێک بۆ ژنان" و "خلطة فوزية" "تێکەڵەکەی فەوزیە"، کە چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، دیارترینیان باشترین فیلم و باشترین سیناریۆی فیلمی "يوم للستات" "ڕۆژێک بۆ ژنان" بووە.
هەروەها چەندین ڕۆمانی نووسیوە، بەناوبانگترینیان وەرگێڕدراون بۆ فیلم، لەوانە "يوم للستات" "ڕۆژێک بۆ ژنان" و "خلطة فوزية" "تێکەڵەکەی فەوزیە"، هەروەها پێنج کۆمەڵە کورتە چیرۆکی بڵاوکردۆتەوە کە کاریگەرییەکی بەرچاویان هەبووە، لەوانە "شرفات قريبة" "باڵکۆنی داخراو"، "مطر هادي" "بارانێکی هیمن" و "عنف الظل" "توندوتیژی سێبەر" کە خەڵاتی نووسەرانی باڵای لە خەڵاتی ساويرس بەدەستهێنا.