سوپای عێراق لە شنگال لە جموجۆڵدایە

دوابەدوای هەڕەشەکانی هاکان فیدان وەزیری تورکیا بۆ سەر شنگال، سوپای عێراق بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی ئێزدیخان، دەیەوێت بنکەیەکی سەربازی نوێ لە شوێنی هاوبەشی پۆلیسی فیدراڵی و ئاسایشی ئێزدیخان لەسەر دۆڵی قەرس و شەقامی شنگال دابمەزرێنێت.

شنگال 

 

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هەڕەشەی لە ئێزدیەکانی شنگال کردبوو و داوای کردبوو عێراق هەنگاو بەرامبەر هێزە ئێزدییەکان بگرێتەبەر، هەرچەندە عێراق بە وشە لێدوانەکانی فیدانی ڕەتکردۆتەوە، بەڵام سوپای عێراق بە کردەوە هەوڵدەدات ڕێگایەک بۆ ململانێ دروست بکات.

 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان لە شارەدێی سنونێ، دوێنی سوپای عێراق بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی ئێزدیخان بە  بولدۆزەرەوە چوونەتە ناو بنکەی سەربازی شەهید گەنجۆ، کە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پۆلیسی فیدراڵی و ئاسەیشەکانی ئیزدخانە، ئەمەش بە مەبەستی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی نوێیە.

 

خاڵی پشکنینی شەهید گەنجۆ کە بەشێکە لە ئاسایشی ئاسایش ئێزدیخان، لە ساڵی ٢٠١٧دامەزراوە و ماوەیەکی زۆرە بە هاوبەشی لەلایەن ئاسایشی ئێزدیخان و پۆلیسی فیدراڵی بەڕێوەدەبرێت، تا ئێستا هیچ کێشەیەکی نەبووە.

 

شایانی بەبیرهێنانەوەیە کە خۆبەڕێوەبەری شنگال لە ٢٠ی شوباتدا لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا داوای لە عێراق کردبوو کە پرسی شنگال لە چوارچێوەی دەستووری و لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکات نەک لە ڕێگەی سەربازییەوە. هەروەها داوای کرد کە سەرجەم هێزەکانی پاراستنی شنگال و چالاکییە کارگێڕییەکان لە چوارچێوەی یاساکانی عێراقدا دەستبەسەردا بگیرێن و فەرمی بکرێن.

 

ئەوەی جێگای سەرنجە، لە پرۆسەیەکدا کە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردن و دانوستانی دیپلۆماسی لە کارنامەدایە، ئەم هەوڵەی سوپای عێراق کە دەتوانێت زەمینە بۆ ململانێکان خۆش بکات، بەرەو پێشەوە دەچێت.