سوهام شەنگالی: کۆنگرەی نادا هەلێکی بۆ ناسینی ژنانی کۆمەڵگە جیاوازەکان ڕەخساند
سوهام شەنگالی، وتەبێژی تاژێ ستایشی کۆنگرەی نادا و ئەو کۆبوونەوانەی لەو ماوەیەدا بەڕێوە چوو کرد، ئاماژەی بەوەدا کە کۆنگرەکە هەلێکە بۆ فێربوون لە بیرۆکەی ژنانی پێکهاتەکانی دیکە، چارەنووسی ژنانی ئێزدی بێسەرشوێن بوو لە لوتکەی کارنامەدا بووە.

هێڤیدار شەنگالی
شەنگال- هاوپەیمانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (نادا) یەکەمین کۆنگرەی دوای دامەزراندنی بە ئامادەبوونی زۆری ژنان لە وڵاتانی جۆراوجۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەگەڵ شاندێکی نوێنەرایەتی تەڤگەری تاژێ سازکرد. ئەم کۆنگرەیە هەلێکی ڕەخساند بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرس و خەبات و ئەزموونەکانی ژنان لەسەر ئاستێکی فراوان.
سەبارەت بە کۆنگرەی نادا کە لە ١٥-١٧ێ ئایار بەڕێوەچوو، کەش و هەوا، مۆڕاڵ، ئەو پرسانەی گفتوگۆیان لەسەر کرا، کۆبوونەوەکان، و نیگەرانییەکانی ژنانی بەشداربوو لە وڵاتانی جۆربەجۆرەوە سەبارەت بە خەباتی ژنانی ئێزیدی، سوهام شنگالی، وتەبێژی لیژنەی دیپلۆماسی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی "تاژێ" وتی: زۆر گروپ و بیروباوەڕ بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کردووە، لە ڕاستیدا بەشداری ئەم ژمارە زۆرەی ژنان زۆر گرنگە.
وتیشی: بەشداریمان لەو کۆنگرە سێ ڕۆژەکە کرد، لەژێر سەرپەرشتی تاژێ بەڕێوەچوو. لەم ماوەیەدا پرسەکانی ژنان و پێگەی ژنان و پێکهاتەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان هەڵسەنگێندرا. ئاستی خەباتی ژنان، ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە ئامانج، چۆن چاوەڕوان دەکرێت ژنان ڕووبەڕوویان ببنەوە باسکران. باس لە خەباتی ژنان و پاراستن و پرسەکانی ژنان بە شێوەیەکی بەرفراوان کرا، چۆن چاوەڕوان دەکرێت ژنان ڕووبەڕوویان ببنەوە، جگە لە باسکردنی خەبات و پاراستن و پرسەکانی ژنان لە ئاستێکی فراواندا، چ لە کۆڕەکانی پێشکەشکراو یان لە ڕێگەی بۆچوون و پەیامەکانەوە، بۆ ئێمە وەک ژنانی ئێزدی، بەشداریکردن لە کۆنگرەکەدا هەلێکی گەورە بوو، بۆ ناسینی ژنانی پێکهاتە و بیروباوەڕی جیاواز، بەشداریکردنی سەدان ژنیش مۆڕاڵێکی بەرزی پێبەخشین.
"بۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جێپەنجەی خۆیان لە کۆنگرەکەدا بەجێهێشت"
سوهام شەنگالی ئاماژەی بەوەدا کە دیدگا و بۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جێپەنجەی خۆیان لە کۆنگرەکەدا بەجێهێشت. "گفتوگۆکانی کۆنگرەکە لەسەر بنەمای بنەماکانی فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی بوو، وەک چۆن لە باکووور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەنگال جێبەجێ دەکرێت. لە کۆنگرەکەدا دەرکەوت کە پرسکانی ژنان لە هەموو وڵاتاندا هاوبەشن، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی کە مافی ژنان یان کۆمەڵگەکان ناپارێزن. بۆیە پێویست بوو باس لە گرنگی هاودەنگی و خەباتی ژنان بکرێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە بوونی ژنانی زۆر وڵات و یەکگرتنیان لە دەوری یەک بنەما سەرکەوتنێکی دەنگدانەوەی هەبوو، چونکە ڕژێمەکان نایانەوێت دوو ژن پێکەوە دابنیشن بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانیان. ئەوان هەوڵدەدەن ژنان لە کۆمەڵگە داببڕن. بۆیە گرنگ بوو ژنان لە ژێر چەتری هاوپەیمانی نادا یەکگرتوو بن و یەکڕیزی بەهێزتر بکەن،
کۆنگرەکە هەلێکی زۆر باش بوو بۆ ناسینی ئەم ژمارەیە لە ژنان.
سوهام شەنگالی سەرنجی بۆ ئەو دیدارانە ڕاکێشا کە تەڤگەرەکە لەگەڵ ژنانی وڵاتانی جۆراوجۆر ئەنجامی دەدا. وتیشی: دوای کۆنگرەکە، ئێمە وەک تاژێ، کۆبوونەوە و بەریەککەوتنمان لەگەڵ ژنانی ٧ وڵات ئەنجامدا کە بەشداریی کۆنگرەکەیان کردبوو بۆ ئەوەی باشتر یەکتر بناسن، هەم لە کۆبوونەوەکاندا باسمان لە پرسەکانی ژنانی ئێزدی کرد، چۆن خۆیان ڕێکخستووە لەنێوان ئازارە گەورەکاندا، چونکە نامانەوێت ژنانی دیکە تووشی ئەو شتانە ببن، تووشی ئەو ئازارە ببن کە ژنانی ئێزیدی تووشی بوون. هاوکات ئەزموونی خۆمان لە بارەی ژنانی ئێزیدییەوە باسکرد، هەروەها خەباتی خۆمان لەگەڵیان باسکر بکە.
لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ناوەڕۆکی دیدارەکان بە مەبەستی ئاشناکردنی ژنان بووە، "چونکە زۆرێک لەو ژنانە بێ ئاگا بوون لە ژنانی ئێزیدی و کۆمەڵگە و کولتوور و بیروباوەڕەکانیان. زۆرێک لەو ژنانەی کە چاومان پێیان کەوت تەنها گوێیان لە جینۆسایدەکە بوو و هیچی تریان نەدەزانی. بەڵام کۆنگرەکە هەلی ئەوەی پێداین کە بە پرسی ژنانی ئێزیدی و کۆمەڵگەکەیان لە ئاستێکی فراوانتردا ئاشنایان بکەین، ئەمەش مایەی خۆشی بوو بۆ ئێمە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەهەمانکاتدا گوێمان لێیان گرت و باسمان لە پرسەکانی ژنان لە وڵاتەکانیان و چارەسەرە هاوبەشەکان و پێگەی ژنان لە یاساکانی وڵاتەکانیان و چۆنێتی بەشداریکردنیان لە ژیان کرد. هەروەها لە کۆبوونەوەکانی پێشوو و ئەم دواییەدا کنجکاوی و گرنگیدانێکی زۆر بە ژنانی ئێزیدی هەبوو، زۆرێکیان بۆ یەکەمجار چاویان بە ژنانی ئێزیدی دەکەوت. بێگومان ئێمەش تامەزرۆی ناسینەوە و ناسینی ژنانی پێکهاتە جیاوازەکان و بیروباوەڕەکان بووین، وەک چۆن پەیوەندیکردن لەگەڵیان زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنی کۆمەڵگەی ئێزدی.
"چارەنووسی ژنانی ئێزدی کە بە دیل لەلایەن داعشەوە گیراون، لە لوتکەی بەرنامەی کاردایە"
چارەنووسی ژنانی ئێزیدی کە لەلایەن داعشەوە بە دیل گیرابوون، بە فەرمی ناساندنی ئەو فەرمانە وەک جینۆساید لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەو بابەتانە بوون کە لە سەرووی کارنامەی کۆنگرە و کۆبوونەوەکانەوە بوون. سوهام شەنگالی ڕوونیشیکردەوە، "تا ئێستا ١٤ وڵات بە فەرمی ئەو فەرمانەیان وەکو جینۆساید ناساندووە، بەڵام هیچ وڵاتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەیان ناساندووە، تەنانەت عێراقیش، کە جینۆسایدەکەی تێدا ئەنجامدراوە، لەلایەکی دیکەشەوە زۆرێک لە ژنانی ئێزیدی کە چارەنووسیان نادیارە، لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبوونەتەوە، لە میانی کۆبوونەوەکاندا داوا لە بەشداربووان کرا کە بەدوای ئەو ژنانەدا بگەڕێن کە چارەنووسیان لە وڵاتەکانیان نادیارە، کار بۆ دۆزینەوەی شوێنەکانیان بکەن. ئەم پێشنیازە لە ڕاگەیاندڕاوی کۆتایی کۆنگرەکەدا هاتبووە، بۆپاڵپشتی لە خەباتی ژنانی ئێزیدی و کۆمەڵگە.
"پێویستە هەموو ژنان بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بخوێننەوە"
سوهام شەنگالی ڕوونیکردەوە کە بانگەوازی سەرەکی کۆنگرە خەباتێکی یەکگرتوو بوو لە دژی شەڕ و وێرانکاری بەردەوام، کە ئامانجی لەناوبردنی ژنان و پێکهاتەکانە، “وەک ئێزیدییەکان داوای وەستانەوە لە دژی هێرش و شەڕەکان دەکەین بە خەباتێکی هاوبەش و یەکڕیزییەکی بەهێزەوە، هەروەها داوا لە هەموو ژنان دەکەین کە کاری قورس بکەن، بەشداری بکەن لە سەرکەوتنی فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی"، وەک ڕێبەری گەلی کورڕ ئۆجالان وتی، سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنە. لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت هەموو ژنان بیرۆکە و فەلسەفەکەی بخوێننەوە، بۆ ئەوەی خۆیان بناسن، خەبات بکەن بۆ بوونیان و بوونی کۆمەڵگەکانیان.