کوردان لە بەیروت کۆمەڵکوژییەکانی پاریس شەرمەزار دەکەن

کۆمەڵەی کلتوری نەورۆز و کۆمەڵەی ژینی ژنان کۆمەڵکوژییەکانی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ و٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ی پاریسیان شەرمەزارکرد و داوایان کرد کە لێپرسینەوە لە بەرپرسیاران بکرێت.

 

ناوەندی هەواڵ

لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کۆمەڵکوژکران و لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە هاوکات پێشەنگی ژنانی کورد ئەڤین گۆیی (ئامینە کارا)، هونەرمەند میر پەروەر، وڵاتپارێزعەبدوڕەحمان کزل تیرۆر کران.

 

کۆمەڵەی کلتوری نەورۆز و کۆمەڵەی ژینی ژنان، دوو کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی پایتەختی فەڕەنسایان شەرمەزار کردو مەڕاسیمی یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵەی کلتوری نەورۆز لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوەچوو، تێیدا کەکوردانی لوبنان ئامادەی بوون دەقی ڕۆژنامەوانی هاوبەش خوێندرایەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد هەتا دادپەروەری ئەنجام دەدرێت، ژنان بە دوای ڕێبازی ساکینە جانسز و هەڤاڵەکانیدا دەبن و وتیان: "بکەرانی یەکەم و دووەم کۆمەڵکوژی پاریس وەک یەکن، دەوڵەتی تورک پێشەنگایەتی ئەو هێرشانە دەکات داوا لە حکومەتی فەڕەنسا دەکەین کە دۆخی ئەم تاوانە ئاشکرا بکات، بۆ ئەوەی تاوانباران لێپرسینەوەیان لێبکرێت، ناوەندە کوردییەکان لە ئامانجەکانی تورکیا بپارێزن و هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی بگرنەبەر بۆ پاراستنی سیاسەتمەدارانی کورد، داوا لە هەموو هێزە دیموکراتییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان کە باوەڕیان بە دادپەروەری و ئازادی هەیە دەکەین کە لەگەڵ دۆزی کورد و دۆزی ئازادیی ژناندا بن".