سروە عەزیز: خۆری ئازادیی لە سایەی گەریلاکانی وڵاتپارێز هەڵدێت

سروە عوسمان شاعیر ڕایگەیاند، سووتاندنی چەک گۆڕینەوەی خوێنڕشتنە بە دانووستان لەمڕۆژە مێژووییە، دەشڵێت: گەریلای وڵاتپارێز شکۆی گەل و نەتەوەکەمانە، خۆری ئازادی لەسایەی ئێوەوە هەڵدێت.

ناوەندی هەواڵ

 

سروە عوسمان شاعیر لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی مەراسیمە مێژووویەكەی گەریلا پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، سووتاندنی چەک، ویستی ئاشتیی، گۆڕینەوەی خوێنڕشتنە بە دانووستان و گفتوگۆ لەمڕۆژە مێژووییەدا، سڵاو لە هێز و وورەی پۆڵایینتان، سڵاو لە هزرو مۆڕاڵی وڵاتپارێزیتان، لەبەرخودان و تێکۆشانتان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ پڕ واتا بوو، سەلماندتان بۆ تەواوی جیهان لە بناری کێوێک لە دەرکی ئەشکەوتێک، سووتانی چەک و کۆتاییهێنان بەخوێنڕشتن، پیرۆزترین مانای بە هەڵوێستەکەتان بەخشی، لەکاتێکدا ئێوە بە دەیان ساڵ شەڕی گەورە وڵاتانی ناتۆتان کردووە و ڕادەست نەبوون، ئەمڕۆتان کردە ڕۆژی بەرقەراربوونی ئاشتی بەویستی خۆتان و مێژووەیەکی پڕ لە شانازیتان تۆمار کرد .

 

وتوشیەتی، ئەم هەنگاوەشتان پەیڕەوی فەلسەفەی بە یەکسانی ١٥ ژن و ١٥ پیاو پر پڕ بوو لە تێڕامان بیرکردنەوە نەک ڕادەستکردن ئێوە سەلماندتان بیرو هزری گەریلا زادەی ئێش و ژان و ستەمی گەلەکەمانە، گەریلای وڵاتپارێز، شکۆی گەل و نەتەوەکەمانە، خۆری ئازادی لەسایەی ئێوەوە هەڵدێت و ئەشکەوتی جاسەنە گەواهیتان بۆ دەدات.

 

جێگای ئاماژەیە، ئەمڕۆ لە ئەشكەوتی جاسەنەی سنووری شارۆچكەی دووكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی گروپێكی گەریلا چەكەكانیان لەناوبرد.