سەرەڕای سەختییەکان ژنانی چیای قەزوان لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراکدا خەبات دەکەن

ژنانی چیای قەزوان، لە جەزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بژێوی ڕۆژانەیان لە سامانە سروشتییەکان و کشتوکاڵ دەستەبەر دەکەن، لە خاکێکدا کە بە درێژایی ساڵ بەردەوامە لە بەخشین.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمر-ژنان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا، پێشخستنی بەردەوامیی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی بازرگانی، کشتوکاڵ، پەروەردە و تەندروستی، بەهێزکردنی ژنان بۆ باشترکردنی ئاستی ژیان و زیادکردنی ئاسایشی خۆراک و پشتگیریکردنی گەشەپێدانی بەردەوام زۆر گرنگە.

 

ژنان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە پاراستنی ژینگە

ژنانی گوندنشین بۆ بژێوی ژیانیان پشت بە سامانە سروشتییەکان و کشتوکاڵ دەبەستن و زۆربەی ئەو خۆراکانەی کە لەبەردەستیابدان بەرهەم دەهێنن،ئەمە وا دەکات ژنان بە پلەی یەکەم بەرپرسیار بن لە ئاسایشی خۆراک، دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتنیان بە سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی برسێتی و هەژاری، بۆیە ژنان ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە پاراستنی ژینگە، پاراستنی سامانە سروشتییەکان لە ڕێگەی بەشداریکردنیان لە بوارەکانی وەک کشتوکاڵی بەردەوام و بەڕێوەبردنی ئاو، شەو و ڕۆژ و هاوین و زستان نازانن، ژنان ماندوونەناسانە کاردەکەن، ئەو کارەش کە ئەنجامی دەدەن بێ موچەیە و بە کار نازانرێت.

 

ژنانی گوندی جەعفەر لەسەر چیای قەزوان بێ وەستان کار دەکە، ئەمساڵ باران نەباریوە، بەروبووم نیە، ئاژەڵدارەکانیش برسیانە و ناتوانن بەرهەمی باش بەرهەم بهێنن، پێشتر هاوڵاتیانی ناوچەی جزیرە بۆ لەوەڕاندنی مەڕەکانیان دەهاتنە چیای قەزوان، بەڵام ئەمساڵ دۆخەکە گۆڕاوە، زۆربەی ئەو شوان و ئەو کەسانەی کە بە مەڕ دەژین، ڕوویان لە شارۆچکە سنوورییەکانی ناوچەی جزیرە کردووە، چونکە بارانبارین لەوێ باشتر بووە، ئەمە یەکەم ساڵە هاوڵاتیانی چیای قەزوان بەدرێژایی شارۆچکە سنوورییەکانی جزیرە کۆچ بکەن.

 

دۆست و هاوەڵی خاک و ژینگە

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوای جیهان و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئاوی ژێر خاک و کانیاوەکانی چیای قەزوان خەریکە وشک دەبنەوە، دانیشتووان ناچاربوون بیر هەڵکەنن، کە لە هەندێک ناوچە ئاوی شیرین و لە هەندێکی تردا خوێیە.

 

خاک و زەوییکانی چیای قەزوان و گوندەکانی دەوروبەری بەردینن، ژنان بۆ چوون و هاتنەوە بۆ کار کەر بەکاردەهێنن، بەهۆی سروشتی بەردینی شاخەکە زۆربەی ئەو خانووانەی دروستکراون لە بەردی شاخ دروستکراون.

 

سەرەڕای ئاسۆی سەختی ژیان، لە نێو ئەو هەموو سەختییەدا، ژنان لەگەڵ هەر تۆوێکی پەتاتە یان گەنمێک کە دەیچێنن، هیوا دەچێنن، ئەمە خۆشەویستی و پەیوەندییان بە خاکەوە زیاتر دەکات، لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە دەیگوازنەوە، خۆشویستنی خاک ئاسان نییە، هەموو کەسێکیش ناتوانێت بیکات، ئەوەی باشترین لە خاک تێدەگات و شەڕی بۆ دەکات ژنە.

 

هاوەڵێکی ڕاستەقینە و دڵسۆز بۆ خاک، ژنێکی زەحمەتکێش و تێکۆشەر کە لە پێناویدا هەوڵی خۆی دەدات، لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە ژنان دۆستایەتییەکیان لەگەڵ خاکدا پێکهێناوە، کە بووەتە دۆستایەتییەکی ستراتیژی و پەیوەندییەکی بەهێز، تا زیاتر هێرش بکرێتە سەری، هاوڕێیەتییان بەهێزتر دەبێت.

 

بەهار وەرزی چاندنە

نەجاح ئەحمەد ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵەی هاوڵاتی گوندی جەعفەری سەر بە چیای کزوان شەو و ڕۆژ کار دەکات، باسی لە بەهار و کارەکانیان کرد، وتی: ئێمە ئێستا دەستمان کردووە بە دروێنەکردنی سیر و پیاز، چاندنی پەتاتە، لە هەمان کاتدا دەستمان کردووە بە چاندنی سەوزە، بەهار وەرزی چاندنە، ئێستاش چاندنەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەگەر کۆترە سەوزەخۆرەکە دەرکەوت، ئەوا کارەکانمان تێکدەدات، کاتێک دەرکەوت، نەمامەکانی سەوزەواتەکانی وەک تەماتە و باینجان و بیبەر دەخوات لە بنەوە.

 

گەشتکردن بە ١٥ کیلۆمەتر بۆ هێنانی ئاوی شیرین

نەجاح ئەحمەد ڕوونی کردەوە کە بەدەست پرسی ئاوەوە دەناڵێنن، دەڵێت: لەبەرئەوەی پرسی ئاو هەیە، دەیان کیلۆمەتر بە کەرەوە بەدەوری گوندەکەدا دەڕۆین تا دەگەینە کانیاوەکە، بە هەڵگرتنی ئاوی خواردنەوە و ئاودێری لەگەڵ خۆمان دەگەڕێینەوە بۆ گوندەکە، ژنەکانیش بە مەنجەڵەکانیانەوە، کە لە گەرما و سەرمادا دەیانخەنە سەر کەرەکان، دەچنە ئەو کانیاوە".

 

نەجاح ئەحمەد کە دەموچاوی بە چەترێک داپۆشیبوو، کڵاوێکی لەسەردا بوو بۆ پاراستنی لە خۆر، دەستکێشی وەنەوشەیی لەبەردا بوو بۆ پاراستنی دەستەکانی لە درز، پشکی خۆی لە خوێندن بەدەست نەهێنا، ئەو خانمە پەشیمانی خۆی دەربڕی، دەڵێت: نەچوومە خوێندنگە، لەو کاتەوەی ئاگادار بوومە تا ئێستا لە بواری کشتوکاڵدا کارم کردووە، خوێندنگە نەبووە، دواتر منداڵانی کچ بەهۆی دواکەوتوویی خوێندن قەدەغە کران، خەونم نییە، خەونم ئەوەیە بەردەوام بم لە کشتوکاڵدا.

 

قۆناغ و ڕێکخستنەکانی کشتوکاڵی ڕوون کردەوە، وتی: لەم مانگانەدا هەموو زەویەکانمان دەچێنین، دوای چاندنی سەوزەکان، پەتاتە دەچێنین، دواتر دەست دەکەین بە جووڵە، چونکە ئەمساڵ باران نەباریوە و مەڕەکان برسی بوون، ١٢ مانگە زەوییەکە دەچێنین، من ئێستا پاقلەکان وشک دەکەمەوە، بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو بیچێنم، هەروەها لە زستاندا بۆ خواردن بەکاری بهێنم.

 

بەشێک لە بنەماڵەی نەجاح ئەحمەد مەڕ بەخێو دەکەن، گەشت دەکەن بۆ ئەو ناوچانەی کە لەوەڕگەیان تێدایە، بەشێکی دیکەشیان لە ماڵەوە دەمێننەوە و کشتوکاڵ دەکەن، بەمەش هاوسەنگی دروست دەبێت.

 

لە لایەکی ترەوە ژنان و خێزانەکانیان لە بیابانەکاندا کار دەکەن، خشت لە قوڕ دروست دەکەن کاتێک پلەی گەرما بەرزە، لە هەمان کاتدا لە ژێر سێبەری دارەکاندا پشمی مەڕ دەبڕن، ژنان زۆر کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی خۆراک بۆ وەرزی زستان، پاکی و پاکوخاوێنی کەش و هەوا بپارێزن، دروستکردنی ژینگەیەکی پاک و تەندروست لە لایەکی دیکەوە ژنانیش لە بیابانەکانەوە لقە وشکەکان کۆدەکەنەوە، لە فەرهەنگی ژیانی ژناندا خۆ بەدەستەوەدان نییە؛ وەک دەستی کاتژمێرێک وان کە هەرگیز لە کارکردن ناوەستن.