شەوی ڕابردوو لافاو گەڕەکی دارەتووی هەولێری گرتەوە
شەپۆلی باران بارین بەردەوامە، بۆ جارێکی دیکە گەڕەکی دارتووی شاری هەولێر لافاو گرتییەوە.

شەپۆلی باران بارین بەردەوامە، بۆ جارێکی دیکە گەڕەکی دارەتووی شاری هەولێر لافاو گرتییەوە.
ناوەندی هەواڵ
شەوی رابردوو بەهۆی بەردەوامی باران بارینەوە جاریکی دیکە لافاو گەڕەکی دارەتووی شاری هەولێری گرتەوە و ژمارەیەک ماڵ ئاوی چووەتە ناوی.
بەپێی قسەی هاوڵاتیان کە بۆ میدیاکانیان کردووە، زیانی ماددی بە ماڵەکان گەشتووە و لافاوەکە لە کاتژمێر ٩ی شەو بووە، دانیشتووانی گەڕەکەکەش دەڵێن نەبوونی سیستەمی ئاوەرۆی گەڕەکەکە هۆکارە بۆ زۆر کۆبوونەوەی ئاو لە کۆڵانەکان و لەگەڵ هەبوونی بەربەستەکان لەبەردەم ئاوی باران.
دانیشتووانی ئەو گەڕەکە کە چەندین جارە ئاو دەچێتە ماڵیانەوە، ئاماژەیان بەوەداوە کە کەلوپەلی ماڵەکانیان بردووەتە نهۆمی دووەمی ماڵەکان تا زیانی زیاتریان بەرنەکەوێت.
ت.پ