شووێنەوارێکی مێژووی عێراق گەڕێندرایەوە
کۆنترین نوسراوی ئەدەبی لە جیهاندا کە داستانی "خەونی گلگامێش"ە لە ئەمریکاوە گەڕێندرایەوە بۆ عێراق، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٣٥٠٠ پێش زاین.

ناوەندی هەواڵ
ئەو تاتە قوڕەی کە داستانی خەونی گلگامێشی لەسەر نوسراوە، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆمەرییەکان، کە کۆنترین دەقی ئەدەبی دۆزراوەی مرۆڤایەتییە، سێ هەزار و ٥٠٠ ساڵ پێش زاین نوسراوە.
ئەم شوێنەوارە مێژوویە، لە ساڵی ١٩٩١ لە عێراقدا دزراوە، لە چەندین شوێن بازرگانی بە نرخی ١.٧ ملیۆن دۆلار پێوەکراوە، دواجار دەست حکومەتی ئەمریکا کەوتووە، دادگای ئەمریکاش بڕیاریداوە کە بگەڕیندرێتەوە بۆ عێراق، لە مۆزەخانەی نیشتیمانی بەغدا دابنرێت.
تابلۆکە لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن بارزگانێکی شوێنەوارە کەلەپورییەکان بردراوەتە ئەمریکا، لەلایەن گروپی "هۆبی لۆبی" کە کاری بازرگانی پارچە شوێنەوارییەکان دەکەن کڕدراوە، بەو مەبەستەی لەمۆزەخانەیەکدا لە واشنتۆن دابنرێت.
ئەم پارچە شوێنەوارییە کە بەشێکە لە داستانی "خەونی گلگامێش" کە یەکێک بووە لە پاشای ئیمپڕاتۆرییەتە کۆنەکانی عێراق "سۆمەرییەکان" لە ساڵی ١٨٥٣ زاینی لەناو داروپەردوی کتێبخانەی "کەی ئاشور بانیباڵ" دۆزراوەتەوە"، لە ساڵی ١٩٩١ دزراوە.