شەش ئەندامی خێزانێک کە ژن و منداڵن لە بەغدا گیانیان لەدەستدا
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ٦ ئەندامی خێزانێک کە ژن و منداڵن لە بەغدا گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، شەوى ڕابردوو ئاگر لە ماڵێكى دانیشتووى گەڕەکى حوانیت لە ناوچەی "الحریەی" شارى بەغدا كەوتەوە، بەهۆیەوە ٦ ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان ئەو ٦ کەسە پێکدێن لە دوو ژن و چوار منداڵ.
هەر لە میدیاکانەوە ئاماژە بەهۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە کراوە کە شۆرتی کارەبایە، بەلام تائێستا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ زانیارییەکى فەرمییان لەبارەی ئەو ڕووداوە بڵاونەکردووەتەوە.