بە هۆی ڕەتکردنەوەی سیخوڕی، شەهلا پیراستە؛ دیپۆرت دەکرێتەوە

شەهلا پیراستە، هاوڵاتی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و نزیکەی ٨ساڵە لە ئامەد دەژی، بەهۆی ئەوەی ڕەتیکردووتەوە سیخوڕی بکات دیپۆرت دەکرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ- شەهلا پیراستە، هاوڵاتی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە نزیکەی ٨ ساڵە لە شاری ئامەد ژیان دەکات و لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەدایە.

 

شەهلا پیراستە، هونەرمەندی گرافیک، لە مانگی کانوونی یکەمی ٢٠٢٤ بەهۆی ناسنامەی کوردیەوە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تی ئی ئێم دەستبەسەر کرابوو. کەوتووتە ژێر لێکۆڵینەوە  لە لایەن پۆلیسەوە و هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەی تورکیا لێکراوە،بەهۆی قبووڵی نەکردنی بۆ  سیخوڕی کردن.

 

لە ڕۆژی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ سەردانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ÎHDی شاری ئامەدی کردووە. شەهلا پیراستە، ڕۆژی ٧ی نیسان لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆماری و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری ئامەد کرا.

 

 بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەرانی شاری ئامەد، ڕۆژی ٨ی نیسان، بەبێ دەرکردنی هیچ بڕیارێک، پارێزەری شەهلا پیراستەی لە دیپۆرتکردنەوەی بۆ تورکیا ئاگادار کردووتەوە ،دۆێنی ٩ی نیسان گواسترایەوە بۆ ناوەندی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی شاری ڕحا.

 

پارێزەری شەهلا پیراستە ڕایگەیاند کە داواکاریەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە تۆمار دەکەن.