شاژن دوای مانەوەی ڕۆژێک لە نەخۆشخانە گەڕایەوە لە ویندسۆر

شاژنە ئێلیزابێس شەوی چوارشەممەی لە نەخۆشخانە بەسەر برد بۆ پشکنینی پزیشکی سەرەتایی و ئێستا لە قەڵای ویندسۆر گەڕاوەتەوە، کۆشکی باکینگهام.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاماژە بەوەکراوە، کە شاژنی تەمەن ٩٥ ساڵ لە کاتی نانی نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە لە نەخۆشخانەی تایبەت لە ناوەڕاستی لەندەن بە تەندروستییەکی باشەوە گەڕاوەتەوە  بۆ کۆشک.

بەهۆی ئەوەی لە لایەن پزیشکەوە ڕێنمایی پێدرا بۆ پشوودان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، شاژن ڕۆژی چوارشەممە سەردانێکی بۆ ئیرلەندای باکوور هەڵوەشاندەوە.

شەوی پێنجشەممە کۆشکی باکینگهام لە بەیاننامەیەکدا وتی: "دوای ئامۆژگاری پزیشکی بۆ پشوودان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، شاژن پاشنیوەڕۆی چوارشەممە بۆ چەند لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی ئامادەی نەخۆشخانە بوو، لە کاتی نیوەڕۆی پێنجشەممەدا گەڕاوەتەوە کۆشک".