"شارەوانییەکان دۆستی ژنان"؛ ناونیشانی پانێڵێک لە لوبنان
بەشداربووانی پانێڵەکە بە ناونیشانی "شارەوانییەکان دۆستی ژنان" جەختیان لەسەر گرنگی خۆکاندیدکردن، دەنگدان لە هەڵبژاردنی شارەوانی ئارەزوومەندانە کردەوە بۆ خزمەتکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی شارەوانییەکان و هاوڵاتییان بە تایبەتی ژنان.

سۆزان ئەبو سەعید
لوبنان- لە کۆتا ڕۆژی کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، ٢٣ی نیسان، کۆمەڵەی ژنانی شۆیفات، بە هاوکاری کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادی، وەک درێژەپێدەری چالاکییەکەی "ڕۆڵی خۆت بناسە - هاوبەشی دروست بکە"، پانێڵێکیان لە ژێر ناوی "شارەوانییەکانی دۆستی ژنان" ڕێکخست. لە پانێڵەکەدا کاندیدەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی مانگی ئایاری داهاتوو، چالاکوانی کۆمەڵگەی ناوخۆیی ئامادەبوون. چالاکییەکە لە هۆڵی خولەکە لە شاری شۆیفاتی لوبنان بەڕێوەچوو.
دوای ناساندنی ئامادەبووان، بەرنامەکانی کاندیدەکان، هۆکاری خۆکاندیدنەکردنی هەندێک، خستنەڕووی ئەو گرفتە جۆراوجۆرانەی بەردەم شارەوانییەکان بە تایبەتی نوێنەرایەتیکردنی ژنان ،نەوە گەنجەکان،زینە سامی حلو، چالاکوان و توێژەری سیاسی ئاماژەی بەوەدا، گرنگی ئەم ڕۆژە لە دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا هەندێک لە کاندیدەکان خۆیان کاندید دەکەن یان نا، تیشک دەخاتەسەر چەند خاڵێک، دەتوانن یارمەتی دەنگدەران بدەن بۆ هەڵبژاردنی باشترین کاندید، بۆ باشترین خزمەتکردنی شارەوانییەکان.
زینە سامی حلو جەختی لە گرنگی هاوبەشی ڕەگەزی لە شارەوانییەکان کردەوە، ئاماری خستەڕوو لەسەر ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی، کە نزیکەی ١٣ هەزار ئەندام بوو، لە بەرامبەردا نزیکەی ٣١٠٠ موختار لە ١٠٦٥ شارەوانی لە ساڵی ٢٠١٦دا، کە ٥٠٠یان ژن بوون، لەگەڵ بوونی کاندیدەکان بە دوو ئەوەندەی ڕێژەی شارەوانی و شارەوانی هەڵبژاردنەکان. لە ساڵی ٢٠١٦دا ژنان لە سەدا ٤.٧ی کاندیدەکان زیاتر نەبوون، بەڵام لە ٤٤% یان بە نزیکەی نیوەن لە هەڵبژاردنی شارەوانی، سەرۆک شارەوانیدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە پرسەک لە کەمی ژمارەی کاندیدەکانی ژندا هەیە.
لە درێژەی قسەکانیدا، "لە پانێڵی گفتوگۆکەدا باسمان لە گرنگی کاری شارەوانییەکان،تواناکانیان، هەستیاریی ئەوان بۆ ژیانی هاوڵاتیانی ناو دەسەڵاتی دادوەرییان کرد. باسمان لە گرنگی بەشداریکردنی ژنان کرد، چ لە ڕێگەی کاندیدبوونەوە یان دەنگدان. لە هەمووی گرنگتر شارەوانی دەبێت کارنامەیەکی ژنی هەبێت، باس لە پێداویستی و ڕاستی ژنانی ناو شارەوانی بکات، ژنانی کۆمەڵگەی شارەوانییەکان بەشداربن، چ دەنگدەر بێت یان کاندید". دانیشتووان، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە شارەوانی بەڕاستی گشتگیرە و مامەڵە لەگەڵ پێداویستییەکانی هاوڵاتیانی دەکات، وەک ئەوانەی کە پێویستی تایبەتیان هەیە، پەنابەران، گروپە پەراوێزخراوەکان، جەختمان لەسەر گرنگی هەبوونی شارەوانی دیدێکی گشتگیر بۆ ڕاستی گشتگیر کە لەگەڵ ئاوات و ئاڵەنگاری هەموو هاوڵاتیانیدا بگونجێت.
دووپاتی کردەوە کە "ژن لە پیاو باشتر نییە، هەروەها پیاویش لە ژن باشتر نییە. لەگەڵ ئەوەشدا بوونی هەردوولا دیدگاکە دەڕەخسێنێت، هەریەکەمان دیدگایەکی جیاوازمان هەیە، بە پشتبەستن بە مەودای ئەو ئەزموونانەی لە ژیانی ڕۆژانەماندا ژیاوین، تاقیمان کردۆتەوە، ئەو چوارچێوەیەی تێیدا دەژین، چ پیشەیی، خێزانیی، جوگرافی و هتد. لەگەڵ ئەوەشدا هاوبەشی و بەشداریکردن لە فۆرمە جیاوازەکانی خۆیدا لەناو شارەوانی، لیژنەکان، و ڕاوێژکاری بەردەوام لە نێوان شارەوانییەکان و کۆمەڵگەی ناوخۆیی، کاری شارەوانی دەوڵەمەندتر دەکات."
توێژینەوە هەیە کە پشتڕاستی دەکاتەوە، ژنان مەیلیان هەیە بڕیاری خەرجکردنی زیاتر بدەن لە کەرتی تەندروستی، پەروەردە، و پاراستنی کۆمەڵایەتی. ژنان بە هۆی سروشتی کارەکانیان و نزیکبوونەوەیان لە هاووڵاتیان باشتر دەستیان بە کۆمەڵگە هەمەچەشنەکان دەگات. وەک پێشتر ئاماژەم پێدا هەموو ژنان و پیاوان بەم شێوەیە کار ناکەن. ئەوە کۆمەڵێک کارامەیی و هەڵبژاردنە. من جەختم لەوە کردووەتەوە کە بوونی ژنان، هەرچەندە گرنگە، بەڵام بەتەنها بەس نییە بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری پێویست."
هەوەها موونیرە دمشقی وتی: سەرەڕای ئەوەی ماوەی ٩ ساڵە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سۆفارم و چالاکوانم لە شارەوانیدا، بەڵام ئەمجارە خۆم کاندید ناکەم، هەوڵدەدەم پشتگیری باشترین کاندیدەکان بکەم، بگەنە ئەم ئەنجومەنە، ئامانجی نوێنەرایەتیکردنی هەموو لایەک، بەڵام بڕیارەکەم مەرجدار بوو لەسەر خۆکاندیدکردنی ژنان، وە بەڵێنم دا کە هاوکاری و پشتیوانیان بم، نەک لەبەر کۆنەپەرستی، لەبەرئەوەی کاری ژنان بەهای خۆی لە ئەنجوومەنی شارەوانی لەسەر ئاستی سۆفار بەهای خۆی سەلماندووە، بە دانپێدانانی دانیشتووانیش، کە ڕەتیان کردەوە بۆ خۆ کاندیدنەکردنم ، لەگەڵ هەر خێزانێک بە جیا کۆبوومەوە ئامانجم لە خۆکاندید نەکردنم ڕوونکردەوە، لەبەر ئەوە نییە کە من نامەوێت خزمەت بە گوندەکەم بکەم، ماندوو بووم، هەر هۆکارێکی تر، بەڵکو لەبەر ئەوەی هەلێک بۆ لێهاتوویی گەنجان دەڕەخسێنم، هەوڵەکانیان لە گونددا پەرەپێبدەن،ڕۆڵیان هەبێت، هەست بکەن ئەم خاکەیان موڵکی خۆیانە، دەستپێشخەری نوێ لە بوارە مۆدێرنەکانی وەک تەکنەلۆژیا و هتد ئەنجام بدەن، سوودیان لێوەربگرن، ئێمە پشتگیریان دەکەین تەنانەت ئەگەر لە دەرەوەی ئەنجومەنی شارەوانیش بن.
لما سەلمان،تەلارساز کاندیدی ئەنجومەنی شارەوانی شۆیفات، وتی "من نزیکم لە هاووڵاتیانی ئەم شارۆچکەیە. منیش لە ساڵانی ڕابردوودا هەر وەک ئەوان ئازارم چەشتووە، هیوادارم بەشداری بکەم لە کەمکردنەوەی ئەم ئازارە، ئەو پرسانەی کە لە ناوچەکەماندا هەن. ناوچەیەکی جوانە و وزەی هەیە، هەروەک گەنجەکانمان، کە خاوەنی وزەن کە دەبێت وەبەرهێنانی تێدا بکرێت".
لما سەلمان داوای لە نەوەی ژنانی گەنج کرد، خۆیان کاندید بکەن، نەک هەر ژنێکی گەنج، بەڵکو ئەوانەی هەستی سەربەخۆیی و بەرپرسیارێتییان هەیە، ئارەزووی ڕۆڵێکی کارایان لە کۆمەڵگەکەیاندا هەیە. "ئێمە وەک نەوەیەکی گەنج نە لەوانی تر زیاترین و نە کەمترین. ئێمە لەم وزەیەدا تەواوکەری یەکترین، لە ژنە گەنجەوە تا گەنج، بۆ ئەوەی هاوکاری و بنیاتنانی ئەو ناوچەیە بکەین کە سەر بە خۆمانن".
شیرین جاردی، بەرپرسی خولی ژنانی شۆیفات دەڵێت: دوای ئەوەی بڕیاردرا،پرۆسەیەکمان دروستکرد بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەرەو پێشەوە بچن، دەستمان کرد بە زنجیرەیەک چالاکیی و ئامادەکاری کە تیشکی خستەسەر هاوڵاتیان، بەرپرسیارێتیەکانیان، تێگەیشتن لەم بابەتانە بۆ دەنگدەران و کاندیدەکان، ئەمە بۆ ئەوەیە ئەوانەی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید دەکەن ئەو ڕۆڵانە بزانن کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، وە گلەیی نەکات لە نەبوونی ئەوەی دەیەوێت دەبێت دەنگدەر لەم ڕۆژەی هەڵبژاردندا گۆڕانکاری بکات، بە هەڵبژاردنی ڕاست و دروستی خۆی، زنجیرەیەک وتارمان ئەنجامدا بۆ ناساندنی یاسای هەڵبژاردن و ئەوانی تر، لەم پانێڵەدا لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی شارەوانیی دۆستی ژنان، گرنگی ئەم پرسە لەڕێگەی هاندانی ژنان بۆ خۆکاندیدکردن، هاوڵاتیان بۆ پشتیوانیکردن لە ژنان، چۆن پشتگیری لە کاندیدەکانی هەردوو ڕەگەز بکرێت، چۆن لە چوارچێوەیەکی یەکساندا سەیری شتەکان بکرێت، هەروەها ماف و ئەرکی تاکەکان چ ژن و پیاو و چۆنن، لەگەڵ یاسای نادادپەروەرانە و سیاسەتێک کە ڕاستی ژنان لە شارۆچکەکە لەبەرچاو دەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێک لەو بڕیارە نێودەوڵەتیانەی کە پەسەندمان کردووە بوونی پشکی ژنانە لە ئەنجومەنی شارەوانییەکاندا، گرنگی ئەم پرسە لەوەدایە کە بوونی ژنان بەتایبەتی لەو ناوچانەی ململانێی توند هەیە، بوونی ژنان چڕی کەم دەکاتەوە، بەتایبەتی کە بوونی پیاوان لەم ناوچانەدا بەبێ جیاوازی واتە هیچ توخمێکی ژن و گەنج نییە،ئەو ڕەوتە دیاری بکات کە بەشێکە لە بڕیاری ١٣٢٥ ی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، لەسەر بەشداری ژنان دەخولێتەوە بەتایبەتی کە لەسەر ئاستی لوبنان و شارەوانییەکانە ئەو بڕیارانەی دەدرێن کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەمان هەیە، بۆیە ئەوەی ئێمە داوا دەکەین بڕیارێکە، کە بەرگری لە دەنگی ژنانی گەنج و گەنجان بکات،پیاوان پشتیوانی لە ژنان بکەن، نەک تەنیا بۆ پشتیوانی، بەڵکو بۆ گرنگی ئەم گرووپە و پێداویستییەکانی کە جیاوازە لە پێداویستییەکانی ژنان."