شاندی هەدەپە و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد چوونە ناو بازاڕی سلێمانی
شاندی هەدەپە و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد چوونە ناوبازاڕی شاری سلێمانی و مۆزەخانەی کەلەپوری کوردییان بەسەرکردەوە.
سلێمانی
ئێوارەی دوێنێ شاندی هەدەپە کە پێکدێن لە مەرال دانش بێشتاش و مەحمود تورغول، سەردانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی-یان کرد و ناوبازاڕی شاری سلێمانییان بەسەر کردەوە.
لە سەردانێکدا شاندی هەدەپە و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی بازاڕی شاری سلێمانی و ئوتێل فەرەح-یان کرد کە یەکێکە لە مۆزەخانە کەلەپورییەکانی شارەکە، پاشان چوونە گەلەری زاموا، کە بووەتە ماڵی شێوەکارانی کورد و کارەکانیانی تێدا نمایش دەکەن.
ئەم سەردانەش لە کاتێکدایە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو شاندی هەدەپە کە پێکهاتوون لە مەرال دانش بێشتاش و مەحمود تورغول، پەرلەمانتارانی هەدەپە سەردانی شاری سلێمانیان کرد و لەگەڵ هەریەک لە تەڤگەری ئازادی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆبوونەوە و سەردانی مەزاری مام جەلال و مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیان کرد.
ئامانجی شاندی هەدەپەش بریتی بوو لە گفتوگۆ کردن لەسەر دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق خرایەڕوو، هەروەها جەختیان لە یەکڕیزی و یەکێتی نەتەوەیی کردەوە.
ت.پ