شاندێکی ئیتاڵی سەردانی شەنگالی کرد

شاندێکی ئیتاڵیا بۆ پشتیوانی چوونە شەنگال و سەردانی زۆر کەسیان کرد و گوێیان لە داخوازییەکانی گەل گرت.

ناوەندی هەواڵ

 

شاندێکی ١٠ کەسی ئیتاڵیا، کە لەناویاندا پاریزەرانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووسان، نووسەرو پزیشک هەن سەردانی شەنگالیان کرد،  شاندەکە سەر بە دامەزراوەی Associazione Versi il Kurdistan Foundation of Italy سەردانی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و تاژییان کرد بۆ پشتیوانیکردنی گەلی شەنگال و گوێگرتن لە داواکارییەکانی خەڵک.

 

دواتر شاندەکە سەردانی بنکە تەندروستییەکانی خانەسۆر و تل عەزەر و بۆریک و سەردەشت و شەنگالیان کرد.

 

ڕۆیشتنیان بۆ مەخمورئاستەنگ کراوە

شاندەکە دوێنێ لەلایەن سوپای عێراقەوە ڕێگری لێکرا کاتێک هەوڵیاندا بچنە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخمور".