پێشکەشکردنی خەڵاتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کۆبانێ لە ئەڵمانیا بە ژینا ئەمینی

شۆڕش وه‌كیلی، ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینەمایی کە خەڵکی سنەیە، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی كۆبانێ لە ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهێنا، خه‌ڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ ژینا ئه‌مینی كرد.

ناوەندی هەواڵ

 

فیلمی " پەلە " له‌ ده‌رهێنانی شۆڕه‌ش وه‌کیلی، ده‌رهێنه‌ری ساڵ له‌ فێستیڤاڵی فیلمی کوردی ئه‌ڵمانی "فێستیڤاڵی کۆبانێ" خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی به‌ده‌ست هێنا و ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌ خه‌ڵاته‌که‌ی پێشکه‌ش به‌ ژینا ئه‌مینی کرد.

 

فیلمی "پەلە" باس له‌ دژی‌ جه‌نگ و مافی مرۆڤ ده‌كات، كه‌ باس له‌ پیاوێکی پیر ده‌كات کە کاری پاککردنەوەی سینەما دەکات، كه‌ دوای هه‌موو نمایشێك سه‌رنجی شتێكی سه‌یر ده‌دات و هه‌وڵ ده‌دات چاره‌سه‌ری بكات.

 

ئەم فیلمە تا ئێستا نزیکەی بیست خەڵاتی نێودەوڵەتی و ناوخۆی بەدەستهێناوە و لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێنە گیراوە و لە دروستکردنی ئەم فیلمەدا ئەکتەرانی کورد ڕۆڵیان تیادابینەوە و بەرهەمهێنانی بە هاوکاری کۆمەڵەی سینەمای جوان سنە و شۆڕش وەکیلی ئەنجامدراوە.

 

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کۆبانی لە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە شاری بۆچومی ئەڵمانیا کرایەوە و بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەڕێوەچوو و لە ١١ی ئەیلول کۆتایی پێهات، ئەمە سێیەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتییە کە بەڕێوەدەچێت.