ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری تروسکە کەوتە بەر دیدی خوێنەران
ژمارە ٢١٥ ی گۆڤاری تروسکە بە کۆمەڵێک بابەتی هەمەجۆرەوە بڵاوبوەوە، پرسەکانی تایبەت بە ژنان وە فرەژنی و لێدانی ژن بە ژن، هاوژیانی ئازاد و چەندین بابەتی دیکە کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
ناوەندی هەواڵ
گۆڤاری تروسکە، گۆڤارێکی ڕۆشنبیری، سیاسی و کۆمەڵایەتی، هزری و ئەدەبی، تایبەتە بە ژنان لە باشووری کوردستان، کە تەواوی نووسەر و ئامادەکاری گۆڤارەکە ژنن، مێژووی تروسکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٤ و لە سەرەتای درووستبوونییەوە بە مەبەستی خزمەتکردن و بەهێزکردنی توانا فکرییەکانی ژنان و بەئاگاهێنانەوەی ژنان لە پرسەکانی تایبەت بە خۆیان و کۆمەڵگا و جیهان کاریکردووە.
ژمارە ٢١٥ ی گۆڤاری تروسکە بە کۆمەڵێک بابەتی هەمەجۆرەوە لە پێناو هۆشیارکردنەوەی ژنان و کۆمەڵگە بڵاوبوەوە:
لە بەشی وتووێژ: فرەژنی ــ بە ژن لێدان لە ژن، بە بەشداری: ویژدان نوورەدین ــ مامۆستای زانکۆ، شاناز هیرانی ــ نووسەر و وەرگیڕ، نیگار عومەر ــ پارێزەر
لە بەشی هزری : هاوژیانی ئازاد ــ ئامادەکردنی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، تێگەیشتن لە چەمکی ئازادی ــ ڕۆزا حەمەساڵح
لە بەشی سیاسی: هیچ ڕێکخستن و هێزێکی سیاسی بە بێ ژن سەرناکەوێت ــ شیلان شاکر، دوێنێ سپێدە، ئەمڕۆ مەهسا - نوژنها، تاوانەکانی ئیمپراتۆری بەریتانیا، لە ژێر هەژموونی شاژنە ئیلیزابێسدا ــ کەژاڵ حەمەڕەشید
لە بەشی کۆمەڵایەتی: کۆمەڵگەی لە ژن تۆقیو ــ لانیاس عەتا، ژن لە بەرزەخی ئازادی و کۆیلایەتیدا ــ شایی ئارام
چەند بابەتێکی تایبەتیش ئامادەکراوە: لە ئاماراوە هاتە بوون، لە جیهاندا بڵاوبووەوە ــ مژدە عەلی، بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان ــ دێرین جەمال، خەڵاتی سی پی جەی، خەڵاتە بۆ ڕۆژنامەنووسانی بادینان ــ نیاز عەبدوڵڵا.
بەشێکی زۆری بابەتەکانی ئەم ژمارەیەی گۆڤاری تروسکە تایبەت بوو بەو پرسانەی کە لە کۆمەڵگە هەیە و تایبەتن بە ژنان، و نووسەران بە بابەتەکانیان تیشکیان خستوەتە سەر پێشخستنی هزر و فکری ژنان لە پێناو ژیانێکی ئازاد بۆ ژنان و کۆمەڵگە.