لە هێرشێكی دەوڵەتی تورکیادا ٢ منداڵ کوژران و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون

سوپای داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی تەهنا مەزن  لە مەنبج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ منداڵ کوژران و ٣ منداڵیش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

سوپای داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی گوندی تەهنا مەزن لە بەشی ڕۆژئاوای کانتۆنی مەنبجیان تۆپباران کرد.

 

لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا، دوو منداڵ بە ناوەکانی "عبدۆ جومعە ئەلقاسم" (٥ ساڵ) و "جاسم جومعە ئەلجاسم" (٩ ساڵ) شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرشەکەدا منداڵان بە ناوەکانی جاسم مەحمود ئەلقاسم (٦ ساڵ)، ئەحمەد جاسم ئەلقاسم (٨ ساڵ) و موسلیم ئەلقاسم (١٠ ساڵ) بە سەختی بریندار بوون.

 

منداڵە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی مەنبج.