لە کۆیە فێستیڤاڵی پایز تایبەت بە ژنانی دەستڕەنگین کرایەوە

ژنان لەهەركوێ بن بەدەستڕەنگینی ئاوەدانی دەكەنەوە، ژنان بۆخۆیان وماڵ و منداڵیان كاری قور س و باری قورس هەڵدەگرن تا بتوانن بژێوی ژیانیان دابین بكەن و شوێن پەنجەیان دیاربێت لەناو كۆمەڵگەدا، لە کۆیە فێستیڤاڵی پایز بۆ ئەو ژنە دەستڕەنگینانە کرایەوە.

شلێر كۆیی

 

كۆیە_لە رۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەم، بەبەشداری نزیكەی ١٠٠ ژنی دەستڕەنگین و پیشەوەر، ڕێکخراوی ئۆسکار بۆ پەرەپێدانی توانای ژنان، فێستیڤاڵێكی  تایبەت بە ژنانی کۆیەو دەوروبەری كردەوە.

 

ڕووناك سەڵاح، سەرۆكی ڕێكخراوی ئۆسكار وتی : ئەوە دووەم ساڵە فێستیڤاڵی فرۆشتن وبازاڕ كردنە دەیكەینەوە بۆ بۆ ژنانی دەستڕەنگین، و ئەمساڵ جیاوازی زیاترە بەبەراورد بە ساڵی رابردوو، خۆشحاڵین كە ئەمڕۆ ١١١ مێزمان داناوە بۆ ئەو ژنانەی دەستڕەنگینن یان خاوەن پیشەیەكن تا نمایشی كەلو پەلەكانیان بكەن و ببێتە بازاڕێك بۆیان، ئەو بازاڕە گرنگە بۆ ژنان تا بتوانن نمایشی شتەكانیان بكەن بەرهەمەكانیان ساغ بكەنەوە بەتایبەت ئەوانەی فرۆشگەیان نییە لێرە شتەكان بفرۆشن و ببێتە بانگەشەیەك بۆ ئەوان.

 

ڕووناك سەڵاح لەكۆتایی قسەکانیدا دەستخۆشی لە پەیامنێری ئاژانسەکەمان كرد كە هەموكات ماندوی و بەخەمی بۆ ژنانی كۆیە  وبەسەریان دەكەیەوە، وتیشی هیوادارم ژنان هەمو كات پەرەبە كارەكانیان بدەن و ئێمەش پاڵپشتیان دەكەین.

 

تامان عەلی، چوارساڵە دەستی بەكاری شیرنی درووستكردن كرد هەرناوی ناوە شیرنی تامان وتی: من سەرەتا لەكاری بچوك و لەماڵەوە شیرنیم درووست دەكردو بە ئۆنلاین دەمفرۆشت، دوایی وردە وردە گەورەبوو كردمە فرۆسگەو ئێستا شوێنی تایبەت بەخۆمان هەیەو هەرزوو ناوبانگی دەركرد، دوایی لەسەر خواستی خەڵك و کڕیارەکانم خواردنیشم زیاد كرد بۆناو كارەكانم، خەڵك ئیستا هۆشیارە حەز بەو شیرینی وخواردنانە دەكات كە خۆماڵین وكاری دەستن و هاوردەی دەرەوە نین.

 

تامان سوپاسی دەستەی كارگێری ڕێكخراوی ئۆسكاری كرد بۆ كردنەوەی فێستیڤاڵ و بازاڕی تایبەت بەژنان و وتی: من زۆر سودم بینیوە لە و فێستیڤاڵانە وەك خۆم تەنیا لەرێگەی فێستیڤاڵەكانەوە ناسرام، بۆیە ڕێكخراوی ئۆسكار بەردەوام ئەو بازارانە بۆ ئێمە دەكەنەوە، گەر ئەوان نەبن بە ئێمە ناكرێت و ئەوان هەموو كات ئەوكاتانە هەڵدەبژێرن كە گونجاوبێت بۆ ئێمە و هەمیشە پاڵپشتمانن.

 

سروە محەمەد ، یەكی دیكە بوو لەوژنانەی كە سركەی سێو هەنارو شەربەتی توو بەشداری كردووە ودەڵێ: هەموشتەكان خۆماڵین ولەماڵی خۆشمان درووستی دەكەین، وهەر لەڕیێگەی ئۆنلاین و ئەو فێستیڤاڵانە شتەكان دەفرۆشین ، بۆیە سوپاسی ئەو ڕێكخراوانە دەكەم كە هاوكار و پاڵشتن بۆ ژنان.

 

نیگارحەمەد، ئەندامی دەستەی كارگێری  ڕێكخراوی ئۆسكار وتی: بەهۆی ئەوەی كۆیە شارێكی بچوكە و هەلی كاری كەمە ژنی دەستڕەنگینی زۆری تێدایە ، ژنان بۆخۆیان هەلی كاریان دۆزیەوەتەوە هەریەكەو دەستی داوەتە پیشەیەك، تا بژێوی ژیانیان دابین بكەن، زۆر گرنگە ژنان بۆخۆیان هەوڵدەن بەتایبەت ئەوانەی تازە خێزانن و هیچ موچەیەكیان نییە، بەو كارەی خۆیان هەندێك فشارەكان لەسەر شانیان كەم دەبێتەوە.

 

پرشنگ عەزیز، سەردانی فێستیڤاڵەكەی كردووە و رۆڵی ژنانی بەرز نرخاندو وتی: شاری كۆیە هەمیشە پێشەنگن  و زۆرم پێ خۆشە كە ئەو فێستیڤاڵانە دەكەنەوە، بۆئەوژنانە.

 

خەبات عەزیز، لەگوندی سێوەسەنی سەربە كۆیەوە هاتووە بە فرۆشتنی زەیتونی خۆشكراو بەشداری كردووە ، سەبارەت بەكارەكەی وتی: زەیتونەكان هی باخی خۆمان زەیتونەكەش هەرخۆمان درووستمان كردووە، بۆیە زۆر خۆشحاڵم كە ئەو فێستیڤاڵەیان بۆمان كردۆتەوە، من ژنی ماڵەوەم خۆم ئەوكارانە دەكەم و لەماڵەوەش هاوكارمن لەگەڵ كچەكانم، وبەتەلەفۆن بێت یان لە ڕیگەی ئەو نمایشانەوە بەرهەمەكانم ساغ دەكەمەوە، سوپاس بۆخوا زەیتونەكەم باش دەروات ونرخەكەشی گونجاوە زۆر كەمترە لەبازاڕ.

https://youtu.be/mkFYN2QyDco?si=K0hbTfZIz4MEFTWA