دوو ڕۆژنامەنووس لە بۆردوومانەکەی سەیدسادق گیانیان لەدەستدا

بەپێی زانیارییەکان لە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی سەیدسادقدا، دوو ڕۆژنامەنووسی ژن گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی ڕۆژنامەنووسانى لە نزیک گوندی تەپەڕەش لە شارۆچکەی سەیدسادق لە سنووری پارێزگای سلێمانی کرد.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە، ئۆتۆمبێلەکە هی ڕۆژنامەنووسانە و بە هۆی بۆردوومانەکەوە سووتاوە، هەروەها دوو ڕۆژنامەنووسی ژن گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش بریندارن.

 

تا ئێستا نازاندرێت بۆردوومانەکە بە فڕۆکەی جەنگیی کراوە یان بێفڕۆکەوان، ئاسایش لە شوێنی ڕووداوەکەیە.