ئەو میوانەی ڤیتامین "A,C"یان تێدایە بۆ منداڵان بەسوودن
هەمیشە ڕێنمایی دایکان و باوکان دەکرێت، کە منداڵەکانیان لە خواردنە زیانبەخشەکان و خواردنەوە گازییەکان دوور بخەنەوەو لەبری ئەوە میوەیان پێبدەن، بە تایبەت ئەو میوانەی ڤیتامین "A,C"یان تێدایە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/09/20230913-f4hmh0to-vitamin-c-625x300-29-march-23-jpg03b235-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
خواردنی بڕی پێویست له میوه به تایبهت جۆره باشهکانی کە دیارترینیان ڤیتامین "A,C"ن، رۆڵێکی سهرهکیان ههیه له گهشهکردنی منداڵ و بههێزکردنی بهرگری و پاراستنی له نهخۆشی.
ئەو میوانەی کە سوودی زۆری هەیە بۆ منداڵ، بریتیین لە:
-سێو: سێوێکی مامناوەند نزیکەی چوار گرام ڕیشاڵی تێدایە بە زۆری لە توێکڵەکەیدا، بۆیە پسپۆڕانی خۆراک پێشنیاری ئەوە دەکەن کە بە توێکڵەوە بدرێت بە مناڵ.
-هەرمێ: ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم لەخۆ دەگرێت کە لێدانی دڵ ڕێکدەخات و کارکردنی ماسولکەکان دەپارێزێت.
-توو: فشاری ئۆکسجینی کەم دەکاتەوە، پەیوەندی بە کۆمەڵێک نەخۆشییەوە هەیە، وەک زەهایمەر و شەکرە.
-کولەکەی زەرد: سوودی بۆ چاو هەیە و سیستمی بەرگری بەهێز دەکات، ئەمە جگە لەوەی بەسوودە بۆ دڵ و سییەکان و گورچیلە.