کۆشکی مێژوویی سیمۆن لە ئێران داخرا

کۆشکی سیمۆن لە ئەسفەهان بە بیانووی پێشێلکردنی یاساکانی جلوبەرگ و حیجابی زۆرەملێ مۆرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆشکی سیمۆن کە یەکێکە لە ناوەندە ڕۆشنبیری و مێژووییەکانی ئەسفەهان، بە فەرمانی ئیدارەی شوێنەکە بە بیانووی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ لەلایەن سەردانیکەران و فەرمانبەرانەوە مۆر کرا.

 

کۆشکی سیمۆن یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەسفەهان کە لە ساڵی ١٩٢٥ دروستکراوە و مۆری ئەم شوێنە مێژووییە ئاماژەیە بۆ ترسی حکومەت لە پێشێلکاری مەدەنی خەڵکی ئێران.

 

حکومەتی ئێران هەوڵی مۆرکردنی فەرهەنگی، مێژوویی، پەروەردەیی، گشتییەکانە بۆ ئەوەی بازرگانەکان بخەنە شوێنێکی تەنگەوە بۆ ئەوەی بە بەکارهێنانی فشاری ئابووری ڕێگرییان لێبکەن لەوەی ناڕەزایەتی دەرببڕن.