لە پاکستان ٥٣٠ منداڵ گیانیان لەدەستداوە

لافاوەکەی پاکستان زیانی گیانی و مادی هەبووە و تێیدا لە کۆی ١٤٨٦ کەس، ٥٣٠یان منداڵن.

 

 

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی زانیارییەکانی پاکستان، ژمارەی گیان لەدەستداوان بەهۆی لافاوی وڵاتی پاکستانەوە بۆ هەزار و ٥٠٠ کەس بەرزبووەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە دەسەڵاتداران هەوڵیانداوە هەوڵەکانی فریاگوزاری بەرزبکەنەوە بۆ پشتگیریکردنی ملیۆنان کەس کە بەهۆی کارەساتەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

 

زیانە گیانییەکان:

٩ی ئەیلول ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوی وڵاتی پاکستانەوە لەو وڵاتە بڵاوکرایەوە، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەساتی نیشتمانی رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ١٤٨٦ کەس، لەنێویاندا نزیکەی ٥٣٠ منداڵ، بەو واتایە کە ئەم ماوەیە شایەتحاڵی تۆمارکردنی ٩٠ مردنی نوێ بووە.

 

بە ژمارە زیانە مادییەکان:

ناوەندی نیشتمانی کۆنترۆڵکردنی لافاو رایگەیاند، لافاوەکە خراپترین لافاو و بارانبارینی بەخوڕە، تا ئێستا ٣٩٠ پردی وێران کردووە و زیاتر لە ١٢ هەزار کیلۆمەتر ڕێگاوبانی سەرتاسەری وڵاتی شۆردووەتەوە.

 

 ئەم قەیرانە زیاتر لە 33 ملیۆن کەسی لە کۆی ژمارەی دانیشتوانی پاکستان کە ٢٢٠ ملیۆن کەسە، گرتووەتەوە و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسی ئاوارە کردووە کە تا ئێستاش لە چادر و ماڵی کاتیدا دەژین.

 

  ئاو لە سەدا ٧٠ی بەرهەمی گەنم و پەتاتە و بەرهەمی دیکەی پاکستانی لەناو بردووە، لەکاتێکدا یەک لەسەر سێی زەوییەکانی ئەو وڵاتە لە ژێرئاودا بوون.

 

 سەرەتا پاكستان مەزەندەی كردبوو كە لافاوەكە زیانی ١٠ ملیار دۆلاری گەیاندووە، بەڵام ئێستا زۆرێك لە شارەزایانی ئابووری دەڵێن تێچووی ئەو لافاوە زیاتر لە ٣٠ ملیار دۆلارە، ئەمەش پێنج هێندە زیاترە لەوەی کە حکومەتی پاکستان بەپێی پلانی رزگارکردنی ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وەریدەگرێت.

 

 لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەسەڵاتداران بەربەستیان داناوە بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی ئاوی لافاو بۆ دامەزراوە سەرەکییەکانی وەک وێستگەکانی کارەبا و ماڵەکان. جووتیاران ڕووبەڕووی مەترسییەکی نوێ دەبنەوە بەهۆی تەواوبوونی خۆراک و وێرانبوونی زەوییەکانیان، کە ئەمە زیانی نەبوون و کەمی خۆراک بۆ داهاتووی پاکسانی لێدەکەوێتەوە.