عێراق هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی دەبێت بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت
عێراق، سعوودیە، ئیمارات، کوەیت، عومان و جەزائیر بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بە ڕێژەی نزیکەی ملیۆنێک و ٧١ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ڕاگەیاند.
ناوەندی هەواڵ
عێراق، سعوودیە، ئیمارات، کوەیت، عومان و جەزائیر بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بە ڕێژەی نزیکەی ملیۆنێک و ٧١ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ڕاگەیاند.
بەرپرسێکی وەزارەتی ووزەی سعودیە ڕایگەیاندووە کە لە مانگی ئایاری داهاتوو تا کۆتای ساڵی ٢٠٢٣ سعودیە بە شێوەیەکی خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی بەڕێژەی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا کەمدەکاتەوە.
ئەو بەرپرسە سعوودییە باسی لەوە کرد کە ئەو هەنگاوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی بەشدار لە ڕاگەیاندنی هاوکاری لە ئۆپیک و لە دەرەوەی ئۆپیکەوە بەڕێوە دەچێت، کە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتە هاوکاری وڵاتانی پێشەنگی بەرهەمهێنەری نەوت کارا دەکات، بە مەبەستی ئەوەی بەکۆمەڵ کاریگەری لەسەر بازاڕی جیهانی هەبێت و زۆرترین قازانجی گشتی بەدەستبهێنێت.
سەرچاوەکە ڕوونیکردەوە کە ئەم کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوت جیا لەو کەمکردنەوەیە کە لە ٣٣هەمین کۆبوونەوەی وەزاری وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک و وڵاتانی بەرهەمهێنەری ئۆپێک+ کە لە ٥ی تشرینی یەکەمدا بەڕێوەچوو، لە کاتکێکدا ئەم هەنگاوە ڕێکارێکی خۆپارێزییە بە ئامانجی پاڵپشتی سەقامگیریی بازاڕەکانی نەوت.
وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات، سوهەیل ئەلمەزرویی ڕایگەیاند، ئیمارات خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی بە بڕی ١٤٤ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمدەکاتەوە، کە لە مانگی ئایاری داهاتووەوە دەستپێدەکات تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشێک لەو وڵاتانەی کە بەشدارن لە ڕێککەوتنی ئۆپیک.
هاوکات عێراق کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوتی بە بڕی ٢١١ هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا ڕاگەیاند، وەزیری نەوتی کوێتیش کەمکردنەوەی خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی نەوتی بە بڕی ١٢٨ هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا ڕاگەیاندووە.
هەروەها عومان ڕایگەیاند کە خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بە بڕی ٤٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمدەکاتەوە و جەزائیریش ڕایگەیاند کە بەرهەمی نەوتی خۆی بە بڕی ٤٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمدەکاتەوە.