ساڵی ڕابردوو ٢١٥ حاڵەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە هەرێمی کوردستان ڕویداوە

ساڵی ڕابردوودا ٢١٥ ڕووداوی کوشتنی بە ئەنقەست و ٥٩ حاڵەتی کوشتنی بەهەڵە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوەو نزیكەی ٦٠٠ تۆمەتباریش دەستگیركراون.

ساڵی ڕابردوودا ٢١٥ ڕووداوی کوشتنی بە ئەنقەست و ٥٩ حاڵەتی کوشتنی بەهەڵە  لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوەو نزیكەی ٦٠٠ تۆمەتباریش دەستگیركراون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گشتی هەرێمی کوردستان ئاماری ساڵی ڕابردوو ٢٠٢١ی ڕاگەیاند و بەپێ ئامارەکە پێنج هەزار و٥٣٠ حاڵەتی دزیکردن تۆمارکراوە لە سەرانسەری کوردستان ، دوو هەزار و ٣٣٤ دۆسیەی خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان هەبوو و هەزار و ٣٠٠ دۆسیەی تاوانی ساختەکاریش تۆمارکراوە.

 

هەروەها، شەش هەزار و ٧٨٠ تاوانی فێڵكردن هەبووە و قومارکردن٣٦٣ حاڵەت و هەزار و ٥٥٢ حاڵەتى سواڵکردنیش بووە، لە چوارچێوەی یاسای دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەتیش هەزار و ٥١ چەک دەستی بەسەردا گیراوە.

 

بەپێی ئامارەکەی پۆلیسی هەرێم، هەر لە ساڵی ڕابردوودا ١٤٩ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و ٢٠٤ حاڵەتی تەقەکردنیش تۆمارکراوە، جگە لەوەش سکاڵای ناپاکیش لە ئەمانەت هەزار و ٢٦٩ سکاڵا بووە، چوار هەزار و ٦٧٠ حاڵەتی هەڕەشە لێکردن و پێنج هەزار و ٩٦١ حاڵەتیش لە دۆسیەی شەڕکردن تۆمارکراون.

 

هاوکات بەپێی ئامارەکانی بەرگری شارستانی، کۆی گشتی ڕووداوەکان هەشت هەزار و ٩٣٣ ڕووداو بووە، کە بەوهۆیەوە ١٣٣ هاوڵاتی کۆچی دواییان کردووە و ١٧٨ هاوڵاتیش بریندار بوون، ٢٨١ هاوڵاتی لە ڕووداوەكاندا ڕزگارکراوان.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە لایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەوە نزیکەی ٦٠ چەکی ڕاوکردن و چەکی نایاسایی دەستیان بەسەر گیراوە، ٥٦٣ تاوانبار دەستگیرکراون، جگە لەوەش هەزار و ٨٥٣ داری سروشتی بڕاون و هەزار و ٣٢١ داری سروشتی سوتاوە، لەگەڵ ئەوەشدا ١١٩ ئامێری بیرلێدان دەستی بەسەرداگیراوە، کە بەشێوەی نایاسای بیریان لێداوە و ٦١ ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە.