سێ کچی منداڵ لە لایەن پیاوێکەوە کوژران
پیاوێک کە مەلای مزگەوتە لە گوندێکی تورکیا، سێ منداڵی کچی بە چەک کوشتووە و دانیشی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ناوەندی هەواڵ
لە گوندی ئلودای ناوچەی ئوفای سەر بە پارێزگای ترابوزانی تورکیا، پیاوێک کە مەلای مزگەوتی ئەو گوندەیە سێ منداڵ کە تەمەنیان ٤، ٧ و ١١ ساڵ بوون کوشتوونی.
بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاوکراونەتەوە، مەلاکە تەمەنی ٣٦ ساڵە و هەستاوە بە کوشتنی ئەو منداڵانە کە کچ بوون و خەڵکی گوندەکەن.
ڕاستەوخۆ دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانە مەلاکە پەیوەندی بە فریاکەوتنی خێرا کردووە و دانی بەوەدا ناوە ئەو سێ منداڵە کچەی بە چەک کوشتووە.
پاش پەیوەندیکردن ، تیمەکانی جەندرمە و تەندروستی چوونەتە شوێنی ڕوداوەکە، تەرمی منداڵەکانیان هەڵگرتۆتەوەو مەلاکەشیان دەستگیر کردووە.