سێ بارمتەی ئیسرائیلیی ئازاد كران
سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، پێشوازییان له سێ ژنه زیندانیی كردووه، كه بارمتەبوون و به‌پێی ڕێككه‌وتنی ئاڵ‌وگۆڕكردن له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ئازاد كراون.
ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی دوێنی ١٩ی کانوونی دووەم، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، سێ ژنە بارمتەی ئیسرائیلیی ئازادکراون، یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت له هێزه‌كانی به‌رگری ئیسرائیل و هێزی شاباكیان له‌گه‌ڵدایه‌و پشكنینی سه‌ره‌تایی پزیشكی‌یان بۆ ده‌كرێت.
ئەو سێ ژنە ئازادکراوە بریتین له: ڕۆمی گۆنێن ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، ئێمیلی داماری ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، دۆرۆن شتهنبهر خه‌یر ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ.
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل داوای له ڕای گشتیی كردووه، به‌رپرسیارێتی و هه‌ستیاریی نیشان بده‌ن و ڕێز له تایبه‌تمه‌ندی بارمته‌كان و خێزانه‌كانیان بگرن.
ئازادكردنی ئه‌و ژنه زیندانییانه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه له یه‌كه‌م ڕۆژی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه دێت.