غەززە... داوای پێدانی مافی کرێکاران و دابینکردنی کەشێکی کارکردنی دادپەروەرانە دەکات

ژنانی بەشدار لە ڕێپێوانەکەدا کە ڕۆشنایی خستە سەر بارودۆخی ژنانی کرێکار، خوازیاری دابینکردنی ژینگەیەکی کارکردنی دادپەروەرانەی دوور لە چەوساندنەوە و پێشێلکاری، لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی جێندەری بوون.

نەغم کەراجە

 

غەززە- ژنانی فەڵەستینی جەختیان لەسەر پێویستی گوشار بۆ گەڕاندنەوەی مافی کرێکارانی ژن لە ژێر ڕۆشنایی ناڕازیبوون لە بارودۆخی ئابووری و داڕشتنی پلانی گەشەپێدان بۆ هەڵمژینی هێزی کاری ژنان بۆ زیادکردنی بەشداریکردنیان لە هێزی کاردا.

 

دوێنێ پێنجشەممە، بەرەی چالاکی سەندیکاکان ڕێپێوانی داواکاری جەماوەری کرێکارانی ڕێکخست، بۆ تیشک خستنە سەر واقیعی ژنانی کرێکاری فەڵەستینی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران کە دەکەوێتە ١ی ئایاری هەموو ساڵێکەوە.

 

داوای لە ژنانی بەشداربووی ڕێپێوانەکە کرد کە پاڵپشتی بۆ پڕۆژە بچووکە ئابوورییەکان بکەن کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن، بە ئامانجی بەهێزکردنیان لە ڕووی ئابوورییەوە و خۆڕێکخستن لە کۆمەڵگەی هاوبەش، داوای پێکهێنانی دادگای تایبەتمەندی کار و لەبەرچاوگرتنی کەمترین مووچەی گشتی وەک بەهای ڕاستەقینە بۆ هەژمارکردنی مافی کرێکاران، بەتایبەتی برینداربوونی کار و یارمەتییەکانی کۆتایی خزمەت.

 

تەهانی جەمال، ئەندامی فیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکاری فەڵەستین، دووپاتیکردەوە کە ژنان نیوەی کۆمەڵگە و نیوەی توانای بەرهەمهێنانی ئەو کۆمەڵگەیە بە هەمان شێوە پێکدەهێنن و سەرکەوتنەکانیان پەیوەستە بە چارەسەرکردنی جۆرەکانی هەڵاواردن لە ژینگەی کاردا، ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بەدەست کۆمەڵێک کۆسپی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە دەناڵێنن کە ڕێگری لە بەشداری چالاکانەیان دەکات لە پرۆسەی گەشەپێدان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێپێوانی داواکاری هیچی تر نییە جگە لە هاندانێک بۆ ژنان بۆ ئەوەی بەپێی ڕێکەوتنەکان داوای مافی تەواوی خۆیان بکەن و ئەو پێشێلکارییانە ئاشکرا بکەن کە بەرامبەریان ئەنجامدراوە، وە داوای دۆزینەوەی پلانی گەشەپێدانیان بۆ هێزی کاری ژنانی فەلەستینی کرد بە ئامانجی زیادکردنی بەشداری ژنان لە هێزی کار، دروستکردنی ژینگەیەکی کارکردنی شایستەی دوور لە هەڵاواردن و پێشێلکارییەکان و پێشخستنی بنەماکانی دەرفەتی یەکسان بۆ یەکسانی جێندەری لە ژینگەی کار بە مەبەستی گەیشتن بە چەمکی گەشەپێدانی بەردەوام.

 

یاسای کاری فەلەستین زۆرێک لە مافەکانیان بە ژنان دەبەخشێت، لەوانە وەرگرتنی مۆڵەتی ساڵانەی کە لە ١٤ ڕۆژ کەمتر نەبێت لەگەڵ مووچە بۆ هەر ساڵێک، هەروەها ٢١ ڕۆژ ئەگەر پێنج ساڵ لە هەمان شوێنی کاردا بووبێت یان ئەگەر لە بواری مەترسیدار و تەندروستیدا کار بکات.

 

لە کاتێکدا چالاکوانی فێمینیست، نەبیلە عەرەفا، پێی وایە کە بازاڕی کاری ناوخۆیی بە دامەزراندن پاڵپشتی چینی پیاوانە دەکات، ئەمەش وایکردووە ژنان زیاتر ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکان دەبنەوە و ناچاردەبن لە ژینگەیەکی نەگونجاو و نادادپەروەرانەدا کاربکەن لە پێناو دابینکردنی هێزی خۆیان و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانیان لە ژێر ڕۆشنایی لە بێکاری و هەژاری، "ئێمە لە ڕێگەی ئەم ڕێپێوانەوە هەوڵدەدەین ڕۆشنایی بخەینە سەر دۆخی ڕاستینەی ژنانی کرێکار و هەروەها گۆشەگیری ژنان و فشار لەسەر بڕیاردەرەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای کار و پێشخستنی مافی ژنانی کرێکار".

 

 

لە بەرامبەردا یەکێک لە کرێکارەکان بە ناوی عەندەلیب هندی ڕوونی کردەوە کە ژنانی کرێکاری فەڵەستینی لە بارودۆخێکی سەختدا لە ژینگەیەکدا دەژین کە زۆرینەی پەیمان و پەیماننامە یاساییەکان پێشێل دەکات بەبێ چاودێری و بەدواداچوون بۆ ئەوەی لە شوێنی کاردا ڕوودەدات.

 

ناوبراو جەختی لەسەر پێویستی تیشک خستنە سەر ئەو ئاستەنگانە کردەوە کە دێتە بەردەم ژنانی کرێکار و ڕێگرییان لێدەکات لە بەهرەمەندبوونیان لە ماف و شایستەکانیان بۆ کاری شایستە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، هەروەها پێویستی جێبەجێکردنی زنجیرەیەک هەڵمەتی فشار و داکۆکیکردن بۆ کاریگەریکردن لەسەر بڕیاردەرەکان بە جێبەجێکردنی ئەوەی پەسەند کراوە.