قەرەباڵغییەکی توندی زیندانیانی ژن لە زیندانی زەعین لە کاتێکدا کە بارودۆخی مرۆیی تێکدەچێت
سەدان دەستگیرکراو بە ژن و پیاو لە زیندانەکانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پشتیوانی خێرای دارفور ڕووبەڕووی بارودۆخی مرۆیی ترسناک بوونەتەوە، لەوانە دابەزینی بەرچاوی تەندروستی و خۆراک و قەرەباڵغییەکی بێ وێنە لە زیندانی ژنان لە زەعین.
سودان
نیگەرانییەکانی مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە پارءزراوی سەدان دەستگیرکراو لە زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پیشتیوانی خێرا لە سودان لە زیادبووندایە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە تۆمەتەکان بە پێشێلکاری بەرفراوان دژی هەردوو ژن و پیاو، لە نەبوونی چاودێری دادوەریدا، تێکچوونی توندی پێداویستییە سەرەتاییە مرۆییەکان.
سەرچاوەکان بە ئاژانسەکەمانیان ڕاگەیاندووە، ئازاری زیندانیانی ژن لە ناو زیندانی ژنان لە زەعین لە بارێزگای دارفۆری ڕۆژهەڵات، بەهۆی قەرەباڵغییەکی بێ وێنە و دابەزینی بەرچاوی تەندروستی و خۆراک خراپتر بووە.
ئاماژەیان بەوە کردووە، کە زیندانی ژنان لە زەعین نزیکەی ١٦٤ زیندانی تێدایە کە لە بارودۆخێکی ئاڵۆزی مرۆیی دەژین، هەروەها ژمارەکانیان لە دوای سەرهەڵدانی ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ بە شێوەیەکی بەردەوام لە زیادبووندایە، بەبێ ئەوەی هیچ دادگاییکردنێک ئەنجام بدرێت.
ڕوونیکردەوە، کە بەڕوبەرایەتی زیندانەکان بە شێوەیەکی ڕۆتینی زیندانییە پیاوەکان دەگوازێتەوە بۆ زیندانەکانی نیالا، بەتایبەتی ئەوانەی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ سوپای سودان" یان پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە دوژمن دادەنرێن، لەگەڵ "گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی سوپای سودان" دەستبەسەرکراون، ژنان تووشی ئەم گواستنەوەیانە نین.
سەدان زیندانی لە هەردوو ڕەگەز لە ناوچەکانی دارفور کە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدایە، لە بارودۆخێکی سەختدا ڕاگیراون، لەوێ بۆ ماوەیەکی درێژ بەبێ تۆمەتی ڕوون و هێنانە بەردەم دادوەر ڕاگیراون.
زیندانەکانی پارێزگای دارفۆری ڕۆژهەڵات و باشوور لە سەرەتای شەڕەوە تادێت قەرەباڵغییان زیاتر دەبێت، ئەم قەرەباڵغییە هاوکاتە لەگەڵ فراوانبوونی هەڵمەتەکانی دەستگیرکردن کە لەلایەن هەواڵگریی هێزەکای پشتیوانی خێرا ئەنجامدەدرێت، کە خەڵکی مەدەنی و بازرگانان و کارمەندانی گشتی دەکەنە ئامانج بە بیانووی پەیوەندیکردن لەگەڵ سوپای سودان یان پێشێلکردنی ڕێنماییە ئابوورییەکان، هەموو ئەمانەش لە چوارچێوەی نەبوونی تەواوەتی چاودێری دادوەری و مافەکانی مرۆڤدایە.