پێشانگای هونەری ژینگەیی بۆ ١٠ خوێندنگەی خورماڵ کرایەوە

سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە شارۆچکەی خورماڵ، ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگەو مافەکانی ژنان و بەهاوکاری دارایی ڕێکخراوی پەپولە، پێشانگای ژینگەیی بۆ ١٠ خوێندنگەی خورماڵ کرایەوە.

هەڵەبجە 

 

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ١٣ی ئایار، لە لە هۆڵی کتیبخابەی گشتی شارۆچکەی خورماڵ، ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگەو مافەکانی ژنان و بەهاوکاری دارایی ڕێکخراوی پەپولە، بە ئامادەبونی مامۆستایان و خویندکاران و ژینگە پارێزان، پێشانگا بۆ ١٠ خوێندنگەی سنوورەکە کرایەوە. 

 

 لەوبارەیەوە سۆما ئەمین یەکێک لەو خوێندکارانەی کە بەشداربوو لە پێشانگاکە وتی: لە خوێندنگەی خورماڵی بنەرەتیەوە هاتوین و ئەو کەرەستانەی لەسەر شەقامەکان هەبوو هێناومەو خانوو کەرەستەی جوانکاریم دروست کردووە. 

 

سەلوا مستەفا، یەکێکە لەمامۆستایانی هونەر وتی: ئێمە وەک مامۆستایانی هونەر بەشدارین لەم پێشانگایەداو ئامانجمانە منداڵان رابهینین، تاوەکو بتوانین ژینگەکەمان خۆش بوێت وبەکاریان بهێنیەوە لە پێداویستیەکانی رۆژانە،واتە ئیمە ئەگەر بتوانین، لەمنداڵیەوە فێریان بکەین ژینگەیان خۆیان خۆش بوێت، ئەوا زۆر باش کەرەستەکان بەکار دەهێنێت و لە سەدا ٩٠ دووبارە بەکاردەهێندرێنەوە، منداڵانیش سودێکی ئیجگاریان بینوەو منداڵ پاکەو دەتوانێت زۆر بەباشی کاریان لەسەر بکەین و پەروەردەیەکی دروستی هەبێت. 

 

بەناز بەها، ڕێکخەری پرۆژەکە باسی لەوەکرد ماوەی ٦ مانگە لەگەل مامۆستایان و خوێندکارانن و پاش ئەوەی دوو رۆژ ڕاهێنانیان وەرگرت و لە راهێنانەکەدا داوایان کرد کە پرۆژەی هونەری و ژینگە پارێزی گرێ بدەن بەیەکترەوەو مامۆستایانیش ئەرکی دروست کردنی گروپێکیان لە ئەستۆ گرت، لەوماوەیەدا ئەم بەرهەمانە نمایش کرا کە ئەمرۆ پێویست بوو نمایش بکرێت، چونکە ئامانجی ئێمە ژینگە پارێزی بوو لە ڕێگەی هونەرەوە وە توانیومانە پەیامەکەمان بگەیەنین.