پەروین بوڵدان چاویکەوت بە باڵیۆزی باڵای وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە لەگەڵ باڵیۆزە باڵاکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە و تیشکی خستەسەر گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی و فشارەکانی دەوڵەتی تورکیا.

ناوەندی هەواڵ

 

پەروین بوڵدان لەگەڵ هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە هشیار ئۆزسۆی لە ئێوارە خوانێکدا کە لەلایەن نیکۆلاس مایر-لاندروت باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا-تورکیا میوانداری کرا لەگەڵ باڵیۆزە باڵاکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، پەروین بوڵدان بۆچوونی هەدەپەی سەبارەت بە قەیرانی ئابووری و سیاسی وڵات خستەڕوو، گفتوگۆ و لێکۆڵینەوەی لەسەر هەڵبژاردنەکان لەلای ڕای گشتی هەڵسەنگاند، هەروەها ئاماژەی بە بەردەوامیدان بە گۆشەگیری لە ئیمرالی و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە سەلاحەدین دەمیرتاش و کەیسی کۆبانێ و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی پەیوەست بە دۆسیەی دەستگیرکردنی هەدەپە دا.

 

ئەو هاوسەرۆکە وەڵامی زۆرێک لە پرسیارەکانی باڵیۆزە باڵاکانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکەی دایەوە و ڕایگەیاند، کە سەرەڕای فشار و زۆرداری و دەستگیرکردن و دادگاییکردن، هەدەپە هێزی خۆی زیاتر دەکات و دەبێتە کاراکتەری سەرەکی سیاسەتی تورکیا.

 

ت.پ