ژنانی کۆبانێ ستایشی بەرخۆدانی گەلی باکووری کوردستان دەکەن لە بەرامبەر هێرشەکاندا
ژنانی شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات ستایشی بەرخۆدان و ئیرادەی خەڵکی باکووری کوردستانی ئازادیان کرد بۆ هاودەنگییان لەگەڵ گەلی کۆبانێ.
نورشان عەبدی
کۆبانێ- لە ٨ی کانوونی دووەمەوە داگیرکەری تورکیا و چەتەکانیی درێژە بە بۆردوومانی بەربەری و دڕندانە بۆ ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، وەک دەوروبەری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاغ و لادێکانی شاری کۆبانێ دەدەن، بە ئامانجی داگیرکردنی ڕووبەرێکی بەرفراوان لە خاکی سووریا و لەناوبردنی گەلی کورد لە ناوچەکەدا.
گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا بەرخۆدانێکی مێژوویی و گەورە نیشان دەدەن، لە لایەکی دیکەوە گەلی باکووری کوردستان هاودەنگییان لەگەڵ بەرخۆدانی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نیشانداوە و پشتیوانیان لێکردن لە ڕێگەی بوونیانەوە لەسەر سنوور.
"تورکیا ئیرادەی گەلانی ناوچەکە دەکاتە ئامانج"
فاتیمە خەلیل لە شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: شەڕڤانانمان لەگەڵ نووسینی داستانی قارەمانانە بەردەوامن، ئێمە هەڵوێستمان ناگۆڕێت و هەرێمەکانمان بەجێناهێڵین، لە هێڵی خەبات و بەرخۆدان پاشەکشە ناکەین بۆ پاراستنی خاکەکانمان، هێرشکردنە سەر کۆبانێ بۆ نەهێشتنی بوونی گەلی کوردە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا و بەئامانجکردنی دڕندانەی خەڵکی مەدەنی ئەوان لە بەرخۆدانیان پاشگەز ناکاتەوە، بەڵکو ئیرادەیان بۆ درێژەدان بە بەرخۆدان بۆ شکستپێهێنانی هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا زیاد دەکات، هەروەک چۆن هێرشەکانی داعشیان بۆ سەر کۆبانێ لە ساڵی ۲۰۱۹دا تێکشکاند کە ٢٠١٤ دەستی پێکردبوو.
ڕوونیشیکردەوە، لەم دواییانەدا هێرشە سەربازییەکانی داگیرکاری تورکیا لە ناوچەکەدا تۆڵەسەندنەوەیان بوو لەسەر تێکشکانی داعش و شکستەکەیان لە کۆبانێ بوو، بەڵام ئەم هێرشانەشیان تێکشکێنرا، وتیشی: هێزەکانمان، بە ئیرادە و خەباتی خۆیان، توانیان مەترسیدارترین تیرۆر لە جیهاندا لەناوببەن و جیهان ڕزگار بکەن لە دڕندەییەکانیان، داگیرکەری تورکیا هەوڵدەدات تۆڵەیان بکاتەوە و دووبارە زیندوویان بکاتەوە، بانگەوازی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەو گەلانە دەکەم کە هاودەنگییان ، لەگەڵ کۆبانێ بۆ شکستپێهێنانی داعش نیشان دا، جارێکی دیکە لە تەنیشتمان بوەستن بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانە داگیرکارییەکانی تورکیا لەسەر خاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
وتیشی: ئەمڕۆ ئێمە ئەو ساتانەی بەرخۆدان دەژین کە لە ساڵی ٢٠١٤دا ژیاوین، هێزە سەربازییەکانمان بە هەمان جۆش و خرۆشەوە بەرگری لە کەرامەتی ئێمە دەکەن، بۆیە شکستی دەوڵەتی تورکیا لە داگیرکردنی ناوچەکە وا دەکات هێرشەکانی دوو هێندە بکات و کۆمەڵکوژی لە دژی ئێمە ئەنجام بدات، ئێمە ئیرادەیەکی بەهێزمان هەیە کە هێزی ئێمە زاڵ دەبێت، بەرگریکردن لە خاک ئەرکێکە کە دەکەوێتە سەر شانی ئێمە و گەلانی کورد لە چوار بەشەکەی کوردستان، بە هاودەنگی و هاوکارییەکانیان، سیاسەتەکانی داگیرکاری تورکیا توشی وەسوەسە دەکەن.
"بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ سەردەکەوین"
چالاکیی ناڕەزایی خەڵکی باکووری کوردستان لەسەر کەرتی سنووری لەگەڵ ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و هێرشەکانی تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر ناوچەکە لە زۆرێک لە ناوچەکانی باکووری کوردستان شەرمەزار دەکەن، کە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بە ئامانجەوە دەستی پێکردووە و پشتیوانیکردنی بەرخۆدانی جەماوەری لە ناوچەکە و ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر گەل بەردەوامە.
سەبارەت بە هاوسۆزی خۆی لەگەڵ بەرخۆدانی خەڵکی باکووری کوردستان، دیجلە موسلیم لە شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: لە ناوخۆی کۆبانێوە کە هێمای بەرخۆدانییە، سڵاو لە جەماوەر دەکەین، بە بەرخۆدانی خەڵکی باکووری کوردستان کە لەسەر سنوورەکان نیشانی دەدەن بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی سەر ناوچەکانمان، خەڵکی باکووری کوردستانیش لە ڕێگەی وەستانەوەیان لە تەنیشت ئێمەوە بەڵێنیان نوێکردەوە بۆ پشتیوانیکردن لە دۆزی کورد وەک پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا، پشتگیرییان کردین لە شکستپێهێنانی هێرشەکانی داعش، هیچ دەسەڵاتێک لە جیهاندا ناتوانێت ئیرادەی گەلان و سنوورەکانیان دابەش بکات، یەک ئیرادەیان هەیە و جیا نابێتەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا دیجلە موسلیم وتی: ئێمە هێزی خۆمان لە بەرخۆدانی گەلەکەمان لە باکووری کوردستان وەردەگرین، لەو دایکانە وەردەگرین کە لە ژێر سەرمای توند و دڕندەیی هێزەکانی داگیرکەری تورکیادا بەرخۆدان دەکەن کە هەوڵی وەستاندنی چالاکییەکان دەدەن و داوای کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی سەر ناوچەکانمان دەکەن، تا ئەو کاتەی کە دۆزی ئێمە و بەرخۆدانمان و ئامانجمان یەک بێت لە دژی داگیرکارییەکانی تورکیا، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت لەسەر ڕێبازی شەهیدەکانمان.